riklam

سەرۆك بافڵ: یەكێتی نابێتە بەشێك لەپەرتەوازەكردنی عیراقییەكان

کوردستان 05:58 PM - 2022-06-07

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون .
لەكۆبوونەوەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون بیرورائاڵوگۆڕكرا سەبارەت بە ئاڵنگارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەكان و یەكخستنی ھەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق.
لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لە پەنابردن بۆ ھەنگاوە دەستوورییەكان و  گەیشتن بە رێككەوتنی سیاسی لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و دور لەپەراوێزخستن .
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیكردەوە یەكێتی وەك ھەمیشە پەرۆشی یەكخستنی ھێزولایەنە سیاسییەكان دەبێت و نابێتە بەشێك لە پەرتەوازەكردنی زیاتری عیراقییەكان و پەكخستنی پرۆسەی سیاسی و دەمانەوێت پێكەوە ھەموومان حكومەتێكی خزمەتگوزارو چالاك پێكبھێنین كە وەڵامدەرەوەی ئەمڕۆی كێشەو گرفتەكان بێت و بتوانێت پایەكانی دەوڵەتداری بەھێزتربكات.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket