riklam

گەلاوێژخان بۆ كۆسرەت رەسوڵ: یەكجار پێویستیت بۆ ڕێبازەكەی مامی هەموان

ی ن ک 04:26 PM - 2022-06-07

بەڕێزو خۆشەویست كاك كۆسرەت رەسوڵ، تێكۆشەرەكەی شاخ و شار، بەگەرمی بەخێرهاتنەوەت دەكەم بۆ خاكی نیشتیمان كە بەداخەوە ماوەیەك بوو بەهۆی باری تەندروستیتەوە جێتهێشتبووین.
بەدرێژایی هەموو ئەو ماوەیە دڵمان لات بوو، چونكە رابوردووت دیارە كە پێویستییەكی یەكجار پێویستیت بۆ ڕێبازەكەی مامی هەموان و یەكێتیەكەی شەهیدان و كوردستانەكەی نیشتمان.
خۆشحاڵم كە بە تەندروستیەكی باشەوە هاتیتەوە ناومان و دڵ و چاومانت ڕۆشن كردەوە، هیوادارم دوور بیت لە هەموو ناخۆشییەك و بەتەندروستییەكی باشترەوە بێیتەوە كۆڕی خەبات بەتایبەت كە لە نوێبوونەوەی ئێستا و داهاتووی یەكێتیدا هەڤاڵەكانت پێویستیان بە ڕێنمایی و ڕاوێژ و بڕیارە گرنگەكانتە.
دووبارە بە ئومێدی تەندروستی و سەلامەتیت.
گەلاوێژ

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket