riklam

د.سەباح هەورامی: نوسراوی پەرلەمانتارەكان باسی دەرمانی تێدا نیە

کوردستان 03:53 PM - 2022-06-07

بەڕێوەبەری تەندروستی جارێكی تر لەبارەی دەرمان بە بەڵگە وەڵامی چەند پەرلەمانتارێكی عیراقی دایەو رایگەیاند: تائێستا یەك حەبی پاراستۆڵ بەزیادە لەسەر داواكاری هیچ پەرلەمانتارێك نەگەیشتوەتە سلێمانی و بەڵگەش نوسراوێكە كە ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە دەرچوەو دەڵێت ئەوەی نێردراوە پشكی سلێمانی بووە نەك لەسەر داواكاری پەرلەمانتاران. دەشڵێت: ئەو نوسراوەشی بڵاویانكردوتەوە بەناچاری بەوەزیری تەندروستی عیراقیان دەركردوە كە توشی شەرمەزاری بوون و بەهیچ شێوەیەك باسی ناردنی دەرمانی تێدا نیە.
جارێكی د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەبارەی ناردنی دەرمان لەبەغداوە تر بە بەڵگە وەڵامی چەند پەرلەمانتارێك دەداتەوەو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرجەمی ئەو دەرمانانەی لەبەغداوە گەیشتوەتە سلێمانی سەرجەمیان لەسەر داواكاری تەندروستی سلێمانی بووەو جارێكی تریش تەحەدای ئەو پەرلەمانتارانە دەكەین كە تائێستا یەك حەبی پاراستۆڵ بەزیادە لەسەر داواكاری هیچ پەرلەمانتارێك نەگەیشتوەتە سلێمانی، بەڵگەش نوسراوێكە كە ئەمڕۆ لەسەر داواكاری د.بڕیار رەشید پەرلەمانتاری عیراق بۆ وەزیری تەندروستی عیراق كە رونكردنەوەی پێبدات كە ئایا هیچ لیستێكی دەرمان لەسەر داواكاری پەرلەمانتاران رەوانەی سلێمانی كراوە، بەپێی وەڵامە ئەوەی كە ئەوەی رەوانەی سلێمانی كراوە لەسەر داواكاری تەندروستی سلێمانی بووەو هیچ بڕە دەرمانێك لەسەر داواكاری ئەو پەرلەمانتارانە نەگەیشتوەتە سلێمانی.
وتیشی: بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لیستێكی داواەتە ئەو پەرلەمانتارانە بۆ ئەوەی دەرمان بۆ نەخۆشخانەی شار بكڕن كە لەبەغداوە نایەت، پەرلەمانتارەكان وتویانە دەیكڕین، بەڵام چون بۆ بەغدا گوایە لەوێ دەینرێن.
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی راشیگەیاند: ئەو پەرلەمانتارانە باسیان لەوەشكردوە كە گوایە لەمانگی ئەمساڵەوە تەندروستی سلێمانی دەرمان لەبەغدا وەرنەگرتوە، بەڵام دەنگۆكەیان دوورە لەڕاستیەوەو لەماوەی  مانگی ئەمساڵدا نزیكەی 124 ئۆتۆمبێل دەرمانی بەغدامان بۆ هاتووەو وەرمانگرتوەو نوێنەرەكەشمان 11 جار لەماوەی 5 مانگی ئەمساڵدا بۆ وەرگرتنی دەرمان سەردانی بەغدا كردوەو لەوێ ماوەتەوە.
لەبەشێكی تر كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیدا بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وتی: سەرجەمی ئەو تۆمەتانەی بۆ ئێمەیان دروستكردوە رەتدەكەینەوەو هەموو زانیارییەكانیان ناڕاستەو ئەو نوسراوەشی بڵاویانكردوەتەوە بەهیچ جۆرێك باسی ناردنی دەرمانی تێدا نیە، نوسراوەكەشیان كە رۆژی 5ی ئەم مانگە بڵاویكردوەتەوە دوای سەردانی وەزیری تەندروستی عیراق بووەو پێیان وتوە كە بەڵێنت پێداوین لەسەر داواكاری ئێمە دەرمان بۆ سلێمانی بنێریت، بەڵام نەتناردوەو ئێمەت توشی شەرمەزاری كردوە، بۆیە بەناچاری نوسراوەكەیان بەوەزیری تەندروستی كردوە.
باسی لەوەشكرد: لەسەر بابەتی دەنگۆی هاتنی دەرمان داواكاری گشتی سلێمانی هاتوەتە سەر هێڵ و كۆبونەوەشمان لەگەڵ كردون داوامان لێكردون لێكۆڵینەوەی خۆیان بكەن بۆ دەرخستنی راستی و دروستی بابەتەكە. 
PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket