riklam

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی: گفتوگۆمان لەبارەی دەستوور و هەڵبژاردن كرد

ی ن ک 02:18 PM - 2022-06-07

ئەمڕۆ 7/6/2022 وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای دەزگای هەڵبژاردنی پارتی لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، تیایدا تاوتوێی پرسی دەستور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان كرد .

وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێكهاتبوو لە رزگار عەلی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی وەفدی یەكێتی، رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتی، زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی‌ كوردستان و عەلی شوانی ئەندامی مەكتەبی ھەڵبژاردنی یەكێتی .

وەفدی پارتیش پێكهاتبوو لە رێبوار یەلدا ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و سەرۆكی وەفدی پارتی، خەسرەو گۆران لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، زانا مەلا خالید سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان .

لەدوای كۆبوونەوەكەش راگەیانداروێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە، رۆژی 7/6/2022 كۆبوونەوەی هاوبەشی وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر سەبارەت بە گفتوگۆكردن لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وەك دوو پرسی نیشتمانی پەڕێوەچوو.

1- هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی نووسینەوەی دەستوری هەرێمی كوردستان بۆ ئەم مەبەستە پێویستە دەست بە ئامادەكاری یاسایی بكرێت .
2- پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وەك دوو پرسی گرنگی نیشتمانی پێویستیان بە گفتوگۆی زیاتر و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی كوردستانە بۆ گەیشتن بە رێكەوتنێكی گشتگیر .
3- بڕیاردرا كۆبوونەوەكانی هەردوولا بەردەوامیان هەبێت .

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket