riklam

سەرۆك بافڵ لەگەڵ سەركردەكانی چوارچێوەی ھەماھەنگی كۆدەبێتەوە

ی ن ک 01:55 PM - 2022-06-07

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردەكانی چوارچێوەی ھەماھەنگی كۆبوونەوە .

لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی  ئامادەبوون بە وردی بیروبۆچوون لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عیراق و پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق كرا و كۆبوونەوە ھاوڕابوو كە پەلە بكرێت لە پێكھێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و نیشتمانی كە رەنگدانەوەی واقیعی سیاسی و خواستی ئەمڕۆی ھاووڵاتیانی عیراق بێت.

ھەر لەكۆبوونەوەكە دووپاتی چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە و پەنابردن بۆ گفتوگۆ و دیالۆگی بونیادنەرانە بە ھەنگاوێكی ئەرێنی وەسفكرا لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی لە وڵاتدا.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند: پێشھاتەكان و گۆڕانكارییەكان وادەخوازێت ھەموومان پەرۆشی یەكڕیزی نیشتمانی بین و لە خەمی خەڵك و ئارامی سیاسی ھەنگاوی كرداری بنێین لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانی.

PUKmedia تايبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket