riklam

وەفدێكی مەڵبەندی مەخمور سەردانی دەستە دەكەن

ی ن ک 01:33 PM - 2022-06-07

ئەمڕۆ 7-6-2022، حاكم سابیر لێپرسراوی مەڵبەندی مەخموور یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و وەفدێكی یاوەری سەردانی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیان كرد و لە لایەن فەهمی بورهان سەرۆكی دەستە پێشوازیان لێكرا.

لەو دیدارەدا كە بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەكاربوون و دانانی بەرنامەیەكی هاوبەش رێكخرابوو، سەرۆكی دەستە وێڕای بەخێرهێنان، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانەكە دەربڕی و رایگەیاند: هاتنتان سەرەڕای دڵخۆشكردنمان، پێدانی بەرپرسیارێتی و ئەركێكی گەورەیە بەرامبەر بەو ناوچانەی كە دەستەكەمان پێویستە خزمەتیان بكات و خاك و خەڵكەكەی بكات بە خەمی خۆی.

فەهمی بورهان وتیشی: هەماهەنگی و كاری پێكەوەیمان لەگەڵتان وەكو هێزە سیاسییەكان بەگشتی و یەكێتی بەتایبەتی بەگرنگ و پێویست دەزانین و پێمان وایە پێكەوە دەتوانین ئەو واقیعەی هەیە لەو ناوچانە بیانگۆڕین و خزمەتی پێكهاتەكانی ناوچەكە بەبێ جیاوازی بكەین.

لەبەرامبەردا وەفدی میوان رایانگەیاند: ئەركەكەتان قورسە، بەڵام ئێمە پشت و پشتیوان دەبین بۆ هەنگاوەكانی ئایندەتان و دەبین بە هاوكارتان و ئەوەی لە خزمەتی خەڵك و پێكهاتەكانی ئەو ناوچانەبێت كەمتەرخەمی ناكەین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket