له‌بری یه‌ك نه‌مام 50 نه‌مام له‌بناری چیای گۆیژه دەڕوێنرێت
کوردستان 01:19 PM - 2022-06-07
له‌دوێنێوه هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی ناڕه‌وا له‌دژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی و بڕیاری چاندنی یه‌ك ملیۆن نه‌مام له‌لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌زیاده‌ڕه‌وی له‌پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكردوه‌و دوای چه‌ندین روونكردنه‌وه‌ش له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هێشتا چه‌ند میدیایه‌ك ئه‌و بابه‌ته بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ده‌قۆزنه‌وه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه شرۆڤه‌كارێك چه‌ند راستییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو.
شرۆڤه‌كار مامۆستا به‌رزان عوسمان بۆ PUKmedia وتی: پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بافڵ و فۆكس خستنه‌سه‌ر بابه‌تی یه‌ك ملیۆن نه‌مام له یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دا، دوێنێ هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و نه‌مامانه له‌بناری گۆیژه هاته به‌ر باس و خواسی یارو نه‌یار، به‌ڕای من و زۆرینه‌یه‌كی خه‌ڵكیش ده‌كرا به‌جۆرێكی تر ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكرایه، به هه‌رحاڵ ده‌بێت راگه‌یاندنی شاره‌وانی و كشتوكاڵ روونكردنه‌وه‌ی باشتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌می نه‌یارانی سه‌رۆك بافڵ دابخه‌ن، چونكه كاتی لابردنی زیاده‌ڕه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه باش نه‌بوو.
وتیشی: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست من كه‌وتووه، ئه‌و زه‌ویانه كاتی خۆی له‌ساڵی هه‌شتاكاندا دراوه به‌هه‌ندێك كه‌س كه پێویست ناكات بڵێین بۆ دراوه به‌ئه‌وانه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و زه‌ویانه به‌راستی هی خۆیانه؟ یان ئه‌و دوو سێ داره‌یان تیا ناشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته راستی رۆژگار‌و ئه‌م هه‌ڵلایه‌ی ئه‌مڕۆی له‌سه‌ر دروست بكرێت.
شاره‌وانی سلێمانی: به‌رده‌وامده‌بین له رێگریكردن له زیاده‌ڕه‌وییه‌كانی سه‌ر موڵكی گشتی
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی چه‌ند نوسراوێكی له‌سه‌ر زیاده‌ڕه‌وی بناری چیای گۆیژه خستوه‌ته‌ڕوو و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات،
سه‌باره‌ت به‌و زیاده‌ڕۆییانه‌ی، كه كراوه‌ته سه‌ر موڵك و ماڵی گشتیی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانی به‌هه‌شتی شار (بناری گۆیژه)، به‌پێی نوسراوی فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی له‌سلێمانی، له ڕێكه‌وتی ٢٠٢٠/٩/٨ دا، پێویسته هه‌موو زیاده‌ڕۆییه‌كان لاببرێن و سه‌رپێچیكارانیش ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی شاره‌وانی سلێمانیدا هاتووه، تیمه‌كانی به‌شی سه‌رپێچی و لادانی زیاده‌رۆیی به ھاوكاری پۆلیسی شاره‌وانی و ئاسایشی ناوشار ھه‌ستان به لابردنی ئه‌و زیاده‌رۆییانه‌ی كرابوونه سه‌ر زه‌وییه‌كانی بناری گۆیژه‌و به ھه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره دوای پێدانی چه‌ندینجار ئاگادارینامه بووه به‌و كه‌سانه‌ی زه‌وی شاره‌وانییان داگیركردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان بێ ئه‌وه‌ی مافی خاوه‌ندارێتی ئه‌و زه‌وییانه‌یان ھه‌بێت، ھه‌روه‌ھا كاری تیمه‌كانمان به مه‌به‌ستی كارئاسانی كردن بووه بۆ جێبه‌جێ كردنی دروستكردنی شه‌قامێكی گشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ھاووڵاتیان و شاری سلێمانی خۆشه‌ویست دا له‌و ناوچه‌یه‌دا. بۆ به‌رچاو ڕوونیی ھه‌موو لایه‌كیش لایه‌نی جێبه‌جێكار پابه‌ندكراوه به ڕواندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌مام و ئه‌و ڕێژه‌ی سه‌وزاییه‌ی ھه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه.
خاوه‌نی پرۆژه‌كه چی ده‌ڵێت ؟
پرۆژه‌ی شاری ئارام له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له دوێنێوه هه‌ندێك له میدیای نابه‌رپرسیار و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكی ناڕاست بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه، "پرۆژه‌كه‌ی ئێمه به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، ژینگه و سروشتی بناری گۆیژه‌ی تێكداوه"، هه‌ربۆیه به‌پێویستی ده‌زانین راستیی بابه‌ته‌كه ئاشكرا بكه‌ین و سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه به‌درۆ بخه‌ینه‌وه.
پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی (شاری ئارام) پرۆژه‌یه‌كی رێگه‌پێدراوه و هه‌ڵگری مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمه به ژماره (602) له ساڵی (2022). له‌ئێستادا ئێمه سه‌رقاڵی دروستكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ین له شاری سلێمانی. له ده‌ره‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی خۆمان و وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانمان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی پارێزگای سلێمانی هه‌ستاوین به دروستكردنی شه‌قامێكی 30 مه‌تری به تێچووی (چوار ملیار و 48 ملیۆن دینار).
سه‌رجه‌م كاره‌كانی ئه‌م شه‌قامه‌مان له رووناكی، شۆسته، قیرتاو و هتد.. له‌ئه‌ستۆ گرتووه كه به‌درێژایی 900 مه‌تر له بناری گۆیژه و هۆڵی بۆنه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (60 مه‌تری) كۆتایی دێت. ئه‌م شه‌قامه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌وێته نزیك ده‌روازه‌كانی پرۆژه‌كه‌مان تاوه‌كو ئێمه سوودمه‌ندبین، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك خزمه‌تێك پێشكه‌شی شاره‌وانی سلێمانیمان كردووه.
ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌موولایه‌كی روونبكه‌ینه‌وه كه ئێمه بڕیارمانداوه له‌بری هه‌ریه‌كێك له‌و دارانه‌ی كه‌وتووه‌ته‌به‌ر شه‌قامه‌كه، ئه‌مڕۆ 50 داری نوێ بڕوێنین و پێشكه‌شی سلێمانی بكه‌ین، چونكه ئێمه به‌رامبه‌ر سروشت و ژینگه‌ی شاری سلێمانی به‌رپرسیارین.
به گرنگی ده‌زانین ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین "به‌پێی یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌ركه‌س دارێك بشكێنێت، پێویسته دوو دار له‌بری بڕوێنێته‌وه"، بۆیه ئێمه‌ش له‌بری هه‌ر دارێك 50 دار ده‌ڕوێنین ئه‌مڕۆ. هه‌موولایه‌كیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه میدیای نابه‌رپرسیار و هه‌واڵی ناڕاست ئێمه ناوه‌ستێنێت و له‌خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی به‌رده‌وامده‌بین، چونكه ئێمه پلانمان هه‌یه چه‌ند شه‌قامێك و به‌رزه‌پردێكی تر له شاری سلێمانی دروستبكه‌ین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامه‌زراندن له‌ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێده‌كات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبه‌ربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27