riklam

بەریتانیا دەبێتە گەورەترین ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون

جیهان 12:55 PM - 2022-06-07

لە بەریتانیا 73 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆماركرا و كۆی گشتی توشبووان لەو وڵاتە 300 كەسی تێپەڕاند.

بەریتانیا بووەتە گەورەترین ناوەندی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لە دەرەوەی كیشوەری ئەفریقا و زۆرینەی تووشبووانیش لە نێو پیاوانی ھاوڕەگەزخواز و دوو رەگەزیدایە.

لێپرسراوانی تەندروستی بەریتانیاش داوایان لە ھاووڵاتیانی وڵاتەكەیان كردووە، خۆیان بە دوور بگرن لە ھەر مامەڵەیەك لەگەڵ ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشییەكە بوون.

رێكخراوی تەندروستی جیھانیش ئاماژەی بەوەكردووە، لە 20 وڵاتی جیھان كە پێشتر ھیچ حاڵەتێكی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمونیان تێدا نەبووە، 780 حاڵەتیان تێدا تۆماركراوە، بەڵام تا ئێستا لە دەرەوەی كیشوەری ئەفریقا ھیچ حاڵەتێكی مردن تۆمارنەكراوە.

PUKmedia ئاژانسەكان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket