riklam

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان هۆكاری گرانبوونی به‌نزین ده‌خاته‌ڕوو

کوردستان 10:47 AM - 2022-06-07

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌پێناو كۆمپانیای (كار) ناهێلێت به‌نزین داغڵی هه‌رێم بێت.

كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌نگی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كانه‌وه‌ به‌ بیانوی جیاواز ناهێلێت به‌نزین داغڵی هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر به‌رژوه‌ندی كۆمپانیا و پاڵاوگه‌ی كاره‌, كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

وتیشی: ئه‌و به‌نزینه‌ی كه‌ پاڵاوگه‌ی كار ده‌یپاڵێوێت نایدات به‌ هیچ ناوچه‌یه‌ك بێجگه‌ له‌ هه‌ولێر و هه‌ندێك ناوچه‌ی دهۆك .
ڕاشیگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌رۆژانی داهاتوودا نرخی به‌نزین له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌.

PUKmedia ده‌نگی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket