riklam

له‌شارێكی ئۆكرانیا شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵان ده‌ستیپێكرد

جیهان 10:01 AM - 2022-06-07

هێزه‌كانی ڕوسیا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شاری سیڤێرۆدۆنێتسك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، به‌ڵام سوپای ئۆكرانیاش به‌ هه‌موو توانای خۆی به‌رگری له‌شاره‌كه‌ ده‌كات و له‌ ئێستادا شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵان له‌و شاره‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

دوێنی به‌ درێژایی چه‌ندین سه‌عات شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵان له‌ شاری سیڤێرۆدۆنێتسك به‌رده‌وامبوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا نازانرێت كام لایه‌ن سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌شه‌ڕه‌كه‌دا كۆنتڕۆڵی شاره‌كه‌ی له‌ده‌ستدایه‌.

ڤلادمێر زیلینسكی له‌ په‌یامێكیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌، سوپای ڕوسیا له‌ ڕووی ژماره‌و ئاماره‌كانه‌وه‌ به‌هێزترن، به‌ڵام ئۆكرانیاش هێشتا چانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ بجه‌نگێت و به‌رگری بكات.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ڕایگه‌یاندوه‌، سوپای ڕوسیا بڕێكی ئێجگار زۆر چه‌كی قورس و پێداویستی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی لوهانسك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شاری سیڤێرۆدۆنێتسك كۆنتڕۆڵ بكات كه‌ گه‌وره‌ترین شاری ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆكرانیایه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket