riklam

له‌نه‌رویج و ئه‌ڵمانیا یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی كرایه‌وه‌

تاراوگە 09:12 PM - 2022-06-06

رۆژی 5-6-2022 ساڵیادی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبی شەهیدان بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی حزب و لایەنە سیاسیەكان و كۆمیتەو  رێكخراو لیژنە و چەندین كەسایەتی دیاری نێو رەوەندی كوردی و نەرویجی بەسرودی مەشخەڵان دەستیپێكردو یادەكە بەرز راگیرا.

لەمەراسیمی ساڵیادی یەكێتیدا، وتەی بەخێرهاتنی ئامادەبووان لەلایەن هاوار رەسوڵ خوێندرایەوەو مۆمی 47 ساڵەی تەمەنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داگیرسا، دواتر  پەیامی ناوەند لەلایەن هەندرێن باوەنوری لێپرسراوی ناوەند پێشكەشكراو بەگەرمی بەخێرهاتنی ئامادەبوانی كردو جەختی كردەوە لە یەكریزی و تەبایی و یەككرتویی گەلی كورد بەتایبەت لەم قۆناغەی ئێستادا.     
لە كۆتاییدا سوپاسی ئامادەبووانی كردو خۆشحاڵی ناوەندی دەربڕی بۆ ئامادەبوونیان.
 هەر لەمەراسیمەكەدا بەهار جەلال پەیامی ناوەندی بەزمانی عەرەبی خوێندەوە، دواتر پەیامی  كۆمەڵەی رێكخستنە دێرینەكان و نەوەی تێكۆشەران، كۆمیتەی هاوكاری حزبە كوردستانیەكان لە وڵاتی نەرویج، لیژنەی هەماهەنگی ئەحزابی عیراقی، هاوپەیمانی سەربەخۆخوازانی كوردستان، پارتی كرێكارانی نەرویج، پارتی چەپی سۆشیالیستی نەرویج (ئێس ڤێ) خوێَندرانەوە.
بەشی دووەمی ساڵیادەكە تەرخان كرابوو بۆ رێزگرتن و خەڵاتكردنی چەند كەسایەتی دیارو نوخبەی نێو رەوەندی كوردی و نەرویجی لەپای كارو خزمەت و دڵسۆزیان لەم بوارانەدا (ڕۆشنبیری، كۆمەڵایەتی، وەرزشی، رێكخراوەیی، سیاسی)، هەروەها خەڵاتی ساڵانەی ناوەندی نەرویج ئەمساڵ بەخشرا بە ماریانە بۆرگن پارێزگاری شاری ئۆسلۆی پایتەخت.   
كۆتا یادەكەش تەرخان كرابوو بۆ ئاهەنگ و خۆشی بە بەشداری هونەرمەندی دیارو دەنگ خۆش ئاسۆ دی جەی لەپاش چەند سەعاتێك یادەكە بە شكۆو رێزەوە كۆتایهات.
له‌ئه‌ڵمانیاش یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی كرایه‌وه‌
ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی 47 هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،حزبی شه‌هیدان، ئاهه‌نگێكی شایسته‌ی سازكرد .
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری ( ٥ - ٦ - ٢٠٢٢ ) به‌ ئاماده‌بوونی پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌سه‌رپه‌رشتی كاروانی موهه‌ندیس لێپرسراوی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاهه‌نگی یادی 47 هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌ به‌وه‌ستانی ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و گیانی پاكی سه‌ركرده‌ی مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان سه‌رۆك مام جه‌لال و مارشی مه‌شخه‌ڵان ده‌ستیپێكرد، له‌پاشان له‌لایه‌ن كاروانی موهه‌ندیس وتاری ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێنراوه‌ .
هه‌روه‌ها پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، وتاری مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی پێشكه‌شكرد .
له‌ئاهه‌نگه‌كدا ئه‌م حزب و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ به‌شداری یادی دامه‌زرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یان كرد .
 ( درید العوادی ) كونسوڵی گشتی عیراق له‌ ئه‌ڵمانیا و ووتار پیرزۆبایی كونسوڵخانه‌ی عێراقی خوێنده‌وه‌ .
( عه‌دنان كه‌ریم ) نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان ، ووتاری پیرۆزبایی پارتی دیمكراتی خوێنده‌وه‌ .
(  كامه‌ران ) نوێنه‌ری حیزبی دیوكراتی ئێران ، ووتاری پیرۆزبایی حیزبی دیموكراتی خوێنده‌وه‌ .
( منجهور مرادی ) هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆ خوازانی كوردستان / كۆمیته‌ی ئه‌ڵمانیا ، ووتاری پیرۆزبایی هاپه‌یمانی خوێنده‌وه‌ .
هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌ڤاڵان و  ئۆرگانه‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری یادو ئاهه‌نگه‌كه‌یان كرد .
شایانی باسه‌، له‌م یاده‌ پیرۆزه‌دا چه‌ندین فیلمی دكۆمێنتاری له‌سه‌ر خه‌بات و دامه‌زرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشكه‌ش كرا .
له‌ دوای ته‌واو بوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا و سه‌رجه‌م لێپرسراوی كه‌رته‌كانی سه‌ر به‌ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا و هه‌ڤاڵ بۆتان ، هه‌ڤاڵ دلێر سه‌یدا ، هه‌ڤاڵ سۆران ئه‌حمه‌د عه‌لی، هه‌ڤاڵ مامۆستا زارا كۆبووه‌وه‌ .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی سوپاسی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا ی.ن.ك  كرد بۆ سازدانی ئه‌و ئاهه‌نگه‌ بۆ ساڵ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌ڕێزیان جه‌ختیان كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و زۆر چالاكتر ده‌ست بكه‌ن به‌كۆڕو كۆبوونه‌و سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ ، هه‌روه‌ها پۆڵا تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاند: من له‌مه‌و دوا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و هه‌موو كه‌رتی ڕێكستنه‌كانی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی كۆده‌بمه‌وه‌ ، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند له‌دوای دیداری یه‌كێتی ، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌شێوازێكی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ كارده‌كات و هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ و نوێ بوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئۆڕگانه‌كانی یه‌كێتی و نێو ماڵی یه‌كێتی كه‌له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێش چوونه‌كانی دنیای نوێدا بگونجێت .

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket