riklam

د.ئەرسەلان بایز: بەرهەمەكانی عەزیز گەردی وەك كتێبی دانسقە لەمێژووی كورد دەمێننەوە

ی ن ک 06:30 PM - 2022-06-06

د.ئەرسەلان بایز پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی د. عەزیز گەردی دەكات
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو وەرگێڕو رۆشنبیری كورد عەزیز گەردی-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم. 
مامۆستا عەزیز گەردی وەك نووسەرێكی گەورەی كورد لەژیانی پڕ بەرهەمی خۆیدا سەرباری ئەوەی زمانزانێكی گەورە بوو هاوكات خزمەتێكی گەورەی بەكتێبخانەی كوردی كردو بەرهەمەكانی وەك كتێبی دانسقە لەنێو مێژووی كورد دەمێننەوەو دەبنە سەرچاوەی گرنگ بۆ نەوەكانی داهاتوو. 
بۆ لەدەستدانی ئەم نووسەرو رۆشنبیرە گەورەیە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی خۆمان و نووسەران و رۆشنبیران و خانەوادەكەیان دەكەم، بەهیوام ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێت.
د. ئەرسەلان بایز
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket