riklam

مەکتەبی سیاسی: قەڵەمێکی بەبڕشتمان کەدەستدا

کوردستان 01:27 PM - 2022-06-06

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا عەزیز گەردی هاوخەمی دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت کە قەلەمێکی بەبڕشت و زمانێکی گەورەمان لەدەستداوە.

 

دەقی پرسەنامەکە................

 

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و وەرگێر و زمانزان (دكتۆر عەزیز گەردی)یمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی كەس و كارو خانەوادەكەی دەكەین، بەكۆچی دوایی ئەم  وەرگێر و نووسەرە، قەڵەمێكی بەبرشت و زمانزانێكی گەورەمان لەدەستدا.

 مامۆستا عەزیز گەردی كۆچكردوو، لەماوەی تەمەنی خەرمانێك بەرهەم و پەرتوكی ناوازەی خستە ناو كتێبخانەی كوردی، رۆڵی گەورەی بینیوە لە پەرەپێدانی زمانی كوردی و رەوانبێژی و هۆشیاری و ناساندنی ئەدەبی كوردی بە زمانەكانی تر.

 

 هاوخەمی خۆشمان بۆ ناوەندی رۆشنبیرانی كوردی دەردەبڕین ،داواكارین لەخودای گەورە گیانی پاكی بەبەهەشت شاد بكات و ئارامی و سەبوری هەموو لایەك بدات.

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان
6 حوزەیرانی 2022

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket