riklam

قوباد تاڵەبانی: یاد و ناوی د.عەزیز گەردی بە زیندوویی دەمێنێتەوە

پرسەنامە 12:08 PM - 2022-06-06

بۆ كۆچی دوایی گەورە نووسەری كورد، د. عەزیز گەردی، قوباد تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا و هەموو خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی كوردی دەكات.

دەقی پەیامەكە:

زۆر بەداخەوە خزمەتكارە گەورەكەی زمان و ئەدەبی كوردی مامۆستا عەزیز گەردی كۆچی دوایی كرد. لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا و هەموو خەمخۆرانی زمان و ئەدەبی كوردی دەكەم.

مامۆستا لە ریزی ئەو نووسەر و رۆشنبیرە گەورانەی گەلەكەماندایە كە كاریگەرییان لەسەر نەوەكانی داهاتووش بەردەوام دەبێت و نەوە لە دوای نەوە شانازی بە بەرهەمەكانیانەوە دەكەن.

یاد و ناوی دكتۆر عەزیز گەردی بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket