riklam

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: د. عەزیز گەردی خزمەتێكی گەورەی بە گەلەكەمان كرد

پرسەنامە 11:35 AM - 2022-06-06

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی روناكبیرو نووسەرو وەرگێڕ د. عەزیز گەردی دەردەبڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكارو خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان: كەسوكارو خانەوادەی دكتۆر عەزیز گەردی

بەداخێكی زۆرەوە دوای ململانێیەكی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، نووسەرو ئەكادیمی و رووناكبیرو وەرگێڕی گەورەی كورد دكتۆر عەزیز گەردی كۆچی دوایی كرد، دڵگران و خەمباری كردین.

دكتۆر عەزیز گەردی لەماوەی تەمەنی پڕ بەخشش و بەرهەمی خۆی توانی خزمەتێكی یەكجار گەورە بە گەلەكەمان بكات، دەیان شاكاری جیهانی وەرگێڕایە سەر زمانی كوردی و بە دەیان بەرهەمی گەورەی پێشكەشی ئەدەبیاتی كوردی كرد، بەرهەمە دانسقەكانی لەنێو كتێبخانەی كوردی بەنەمری دەمێننەوەو یادو یادەوەری لە دڵی هەمووماندایە.

بەداخەوە كۆچی دوایی ئەم كەڵە نووسەرو رووناكبیرو وەرگێڕە كەلێنێكی گەورە لەنێو ئەدەبیاتی كوردی دروست دەكات، هەموومان خەمبارو نیگەرانین بۆ لە دەستدانی ئەم مرۆڤە جوانە ناخ پڕ لە وشەیە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی كەسوكارو خانەوادەكەی و سەرجەم نووسەران و رۆشنبیران دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیمان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket