riklam

له‌ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه‌ گه‌شتی هاووڵاتیان راده‌گیرێت

کوردستان 10:31 PM - 2022-06-05

له‌پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه‌ له‌ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ چوونی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران راگیراوه‌.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ یسماعیل عه‌لی ئاغا لێپرسراوی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌پاسپۆرت له‌دیووی ئێران له‌ سه‌عات 2 ی پاشنیوه‌ڕۆوه‌ چوونی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ڕاگیراوه‌ .

وتیشی: له‌ئێستادا له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامی ئێران و پێیان ڕاگه‌یاندووین كه‌ له‌هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ .
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ سه‌دان هاووڵاتی كه‌ به‌نیازبوون گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن ماوه‌یه‌كی زۆرله‌چاوه‌ڕوانیدان و تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ خاكی ئێرانه‌وه‌.

PUKmedia عه‌بدوڵڵا غه‌ریب.. پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket