riklam

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌پێناو ژینگه‌ بڕیارێك بۆ باره‌گاكانی یه‌كێتی ده‌رده‌كات

کوردستان 09:13 PM - 2022-06-05

به‌داخه‌وه‌ له‌ ئێستادا گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی به‌ ته‌واوی هه‌ستیپێده‌كرێت و داهاتووی مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ له‌روانگه‌ی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ژینگه‌، وڵات و داهاتووی نه‌وه‌كانمان له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا به‌ڵێنماندا تاوه‌كو یادێكی تری یه‌كێتی یه‌ك ملیۆن نه‌مام له‌ هه‌رێمی كوردستان بڕوێنین و به‌شێك بین له‌ چاره‌سه‌ر نه‌وه‌ك تێكدان. به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ئێستا كار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ ده‌كرێت و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.
‏‎ئه‌مڕۆش به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ژینگه‌وه‌ و وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی، نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نین كه‌ له‌ باره‌گاكانی یه‌كێتیی له‌ مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان سیستمێكی نوێ جێبه‌جێده‌كه‌ین كه‌ خۆی له‌ سوودوه‌رگرتن له‌ تیشكی خۆر و گۆڕینی بۆ وزه‌ی كاره‌با (سۆلار) ده‌بینێته‌وه‌و به‌چه‌ند قۆناغێك پرۆژه‌كه‌ جێبه‌جێده‌كرێت. به‌م هه‌نگاوه‌ش هاوكار و پشتیوانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌ دڵسۆزه‌كان ده‌بین كه‌ كار بۆ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌ نه‌خوازراوه‌كان ده‌كه‌ن.

‏‎هه‌ر شاد و سه‌رفرازبن

‏‎بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
‏‎سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
‏‎٥ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢


‏‎#یه‌كێتی_سه‌وز_ده‌بێت
# PUK_Goes_Green

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket