riklam

خاتوو شاناز فێستیڤاڵی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەسەرکردەوە

کوردستان 06:39 PM - 2022-06-05

ئەمڕۆ ٥ى ٦ى ٢٠٢٢، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسى(ى.ن.ک) و سەرپەرشتیارى مەڵبەندى ١ى رێکخستنى سلێمانى کار و بەرهەم و چالاکییەکانى فێستیڤاڵی گشتى پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بەسەرکردەوە کە بەسپۆنسەرى دەزگاى میدیایى کوردسات بەڕێوەدەچێت.

 

لەو بەسەرکردنەوەیەدا، خاتوو شاناز لە نزیکەوە چاویکەوت بە کار و بەرهەم و چالاکییەکانى خوێندکاران و مامۆستایانى پەیمانگەی هونەرە جوانەکان، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى کە دوای چەندین ساڵ دابڕان جارێکی تر پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی فێستیڤاڵی گشتی(شێوەکاری و میوزیك و شانۆ)ی ڕێکخستوە بە ئامانجى دەرخستنى توانای خوێندکاران و نمایشى پرۆژە و کارە هونەرییەکان.

 

لاى خۆیەوە، مامۆستا نامیق حمەفەرەج بەڕێوەبەرى پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، پشتیوانى و پشتگیرییەکانى خاتوو شاناز-ى بەگرنگ ناوبرد بۆ بەرەوپێشبردنى کارەکانیان و پێگەیاندن و پەرەپێدان بەتواناى خوێندکاران و سوپاسگوزارى خۆى بۆ دووپاتکردەوە، هاوکات سەردانەکەى ئەمڕۆشى بۆ فێستیڤاڵەکەیان بە هاندانێکى گەورە بۆ خوێندکاران و مامۆستایان وێنا کرد.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket