riklam

وەزیری رۆشنبیری: د. عەزیز گەردی ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەبە

ئەدەب و هونەر 04:35 PM - 2022-06-05

ئەمڕۆ یەك شەممە 2022-6-5 بەمەبەستی هەواڵپرسین و دڵنیابوون لەتەندروستی، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوان، بەیاوەری وەفدێكی  وەزارەت، سەردانی نووسەر و وەرگێڕی دیاری گەلەكەمان  د. عەزیز گەردی كرد.

وەزیری رۆشنبیری لەوتەیەكی كورتدا هەوڵ و ماندوبوونی گەردی بەرز نرخاند و بە ئەستێرەیەكی درەوشاوەی ئاسمانی ئەدەبی كوردی ناوی برد.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا: وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە د. عەزیز گەردی  راگەیاند: كە سەرۆكی حكومەت بەبایەخەوە چاودێری رەوشی تەندروستی دەكات و وەزیر و  وەزارەتی تەندروستی گرنگی تەواو دەدەن بەچارەسەری ناوبراو.

د.عەزیز گەردی  سوپاسی هەموو ئەوكەسانەی كرد كە بەبایەخەوە چاودێری رەوشی تەندروستیان كردوە و سەردانیان كردووە.

 PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی رۆشنبیری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket