داوای چارەسەركردنی گرفتەكانی كەرتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دەكرێت
پەروەردە 02:48 PM - 2022-06-05
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرچەندە بەراورد بەساڵانی رابردوو، پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ(2021-2022)لە هەرێمی كوردستان باشتر بەرێوەچوو، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا كەموكوڕی لەكەرتی پەروەردە زۆرە و پێویستە حكومەت بە زووترین كات چارەسەریان بكات.
لەوبارەیەوە عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: ئێمە پێمانوایە بەڕێوەچوونی ساڵی خوێندنی (2021-2022) بەراورد بە دوو ساڵی رابردووی سەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشتربوو و خوێندكاران توانیان لەناوهۆڵەكاندا خوێندن تەواو بكەن، لەگەڵ ئەوەش هێشتا كەموكوڕی زۆر ماوە و پێویستە لایەنەپەیوندارەكان چارەسەریبكەن.
وتیشی: گرفتەكانی میلاكی وەزارەتی پەروەردە و پلەبەرزكردنی مامۆستایان و دابەشكردنی مووچە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا، چەند گرفتێكن پێویستیان بە چارەسەكردنی بنەڕەتی هەیە چونكە، ئەو گرفتانە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر دەروونی مامۆستایان و چۆنێتی بەڕێوەبردنی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن هەیە لە هەرێمی كوردستان .
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایان ئاماژەی بەوەشكرد: هەرحكومەتێك ئەگەر بیەوێت سەركەوتووبێت پێویستە سەرەتا كێشە و گرفتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا چارەسەر بكات، چونكە مانەوەی كێشەی ئەو كەرتە رێگردەبێت لەبەردەم پێشكەتنی بوارەكانی دیكەی ژیان، هەرچەندە چارەسەركردنیشان دوا بكەوێت، بێگومان لە ساڵانی داهاتوو سەرهەڵدەداتەوە و بگرە گەورەتریش دەبن.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06 -
وەزیری تەندروستی عیراق بۆ دەرچوانی پزیشكی كەركوك بڕیارێك دەردەكات
08:48 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
حكومهت بهرهسمی پشووهكانی جهژنی راگهیاند
03:28 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06