riklam

كازاخستان.. ریفراندۆم بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور دەستیپێكرد

جیهان 09:53 AM - 2022-06-05

بەمەبەستی كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار و زیادكردنی دەسەڵاتەكانی پەرلەمان ریفراندۆمی هەمواركردنەوەی دەستوور لە كازاخستان دەستیپێكرد.

لە سەعات 7 بەیانی ئەمڕۆ ریفراندۆم بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور لە كازاخستان دەستیپێكرد و تا سەعات 8 ئێوارە بەردەوام دەبێت.

پێشتر قاسم جۆمار تۆكایۆف سەرۆك كۆماری كازاخستان پڕۆژە یاسایەكی بۆ هەمواركردنەوەی پێشكەش كرد و پاش ئەوەی كە دەستوور هەموار كرایەوە بۆ ئەوەی گەل دەنگی پێبدات ریفراندۆمیان ساز كرد و ئەمڕۆش گەلی كازاخستان بۆ هەمواركردنەوەی دەستوور دەچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بە هەمواركردنەوەی دەستوور دەدەن. 

 بەهەمواركردنەوەی دەستوور، دەسەڵاتەكانی سەرۆك كۆمار سنووردار دەكرێت و دەسەڵاتی پەرلەمان و ئیدارە خۆجێیەكان زیاتر دەكرێت و یاسای لەسێدارەدان هەڵدەوشێتەوە و دادگای باڵای دەستوور دووبارە كارەكانی خۆی دەستپێدەكاتەوە.
PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket