}

سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

کوردستان 07:23 PM - 2022-06-04

هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی عیراق ده‌ستگیركردنی گه‌وره‌ تاوانبارێكی داعشیان ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌شداربووه‌ له‌ داگیركردنی شه‌نگال و ده‌سترێژی كردوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین ژنه‌ ئێزیدی.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: توانیویانه‌ ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌ بۆسه‌یه‌كدا ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌نیاز بووه‌ هه‌ڵبێت بۆ شارێكی دیكه‌ی عیراق.

 سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: زانیاری ته‌واومان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆرسته‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سه‌ركرده‌كانی داعش و ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شه‌نگال و ده‌سترێژی كردوته‌ سه‌ر شه‌ش ژنه‌ ئێزیدی و ته‌واوی منداڵی یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی كوشتووه‌.

PUKmedia ئازاد شوكر/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket