riklam

كه‌ركوك.. سوتانی ده‌غڵودانی جوتیاران بۆ 50 دۆنم به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان 02:56 PM - 2022-06-04

كه‌مێك پێش ئێستا له‌گوندی خه‌رابه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای دوبزی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك به‌هۆی كاری له‌حیمكردن ئاگر له‌ ده‌غڵودانی جوتیارانی ناوچه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش دۆنم ده‌غڵودان سوتا.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌فه‌رمانگه‌ی به‌رگری شارستانی قه‌زای دووبز به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: كه‌وا به‌هۆی كاری له‌حیمكردن و شورتی كاره‌باوه‌ 6 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی سوتاوه‌و توانیانه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنتروڵ بكه‌ن.

 سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: پێشتریش به‌هۆی كاری له‌حیمه‌وه‌ 44 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی سوتاوه‌ و له‌هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ به‌رگری شارستانی قه‌زاكه‌ توانیویتی 20 دۆنم زه‌وی له‌ سوتان رزگار بكات.

 له‌هه‌مان كاتدا له‌ قه‌زای داقویش ئاگر له‌زه‌ویه‌كی كشتوكاڵی كه‌وتوته‌وه‌ و شه‌ش دۆنم ده‌غڵودانی جوتیاران سوتا.

PUKmedia ئازاد شوكر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket