riklam

ئه‌ڵمانیا.. شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێك وه‌رده‌گه‌ڕێت

جیهان 02:13 PM - 2022-06-04

له‌ده‌وروبه‌ری شاری بارتنكێرشنی نزیك له‌ شاری میونشن شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێكی ئاسایی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌سه‌ر هێڵی خۆی لایداو له‌ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی چه‌ند كه‌ره‌ڤانه‌یه‌كیدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو و زیاتر له‌ 60 كه‌سیش بریندار بوون و گواسترانه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ژماره‌یه‌كیان برینه‌كانیان سه‌خته‌.

پۆلیسی هه‌رێمه‌كه‌ له‌ راگه‌یاندنێكیدا ئاشكرایكردوه‌، تیمه‌كانی فریاگوزاری به‌په‌له‌ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌و 180 سه‌رنشینیان له‌ په‌نجه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ربازكردوه‌ كه‌ زۆربه‌یان خوێندكار بون وبه‌هۆی پشووی هاوینه‌وه‌ سه‌فه‌ریان كردوه‌ بۆ شاری تر.

له‌سه‌ر ئه‌م روداوه‌" فره‌نك ڤاڵته‌ر ستاینمایه‌ر" ی سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا پرسه‌نامه‌ی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیه‌كان كردو داواشی له‌ خه‌سته‌خانه‌كان كرد كه‌ به‌بایه‌خی زیاتره‌وه‌ چاره‌سه‌ری برینداره‌كان بكه‌ن.

شایانی باسه‌، ئه‌و روداوه‌ به‌ تراژیدیترین كاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر ده‌ژمێردرێت كه‌له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا رویانداوه‌.

PUKmedia بورهان ئه‌مین، ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket