riklam

قوباد تاڵەبانی: كۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی ئیتاڵیا بەشدارن لەگەشەپێدانی هەرێم

کوردستان 12:59 PM - 2022-06-04

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران پێشوازیكرد لە مارینا سێرینی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاو لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا تاووتوێی چۆنییەتی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئیتاڵیا كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ 4-6-2022 لەهەولێر بەڕێوەچوو و هەر یەكە لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عَراق و كۆنسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادەبوون، مارینا سێرینی جەختی كردەوە ئیتاڵیا دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە گرنگ دەزانێت و دەیانەوێت ئاستی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێم بەهێزترو پتەوتر بكەن و لەم چوارچێوەیەشدا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەردەوامیدان بە هاوكارییە سەربازی و ئابورییەكان دەربڕی.
جێگری سەرۆكوەزیران ستایشی هاوكارییەكانی ئیتاڵیای كرد بۆ هەرێمی كوردستان و جەختی كردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكان بە تایبەتیش لەڕووی ئابورییەوە. داواشیكرد حكومەتی ئیتاڵیا هانی كۆمپانیا و وەبەرهێنەرەكانیان بدەن بێنە هەرێمی كوردستان و بەشداربن لە پێشخستن و گەشەپێدانی ئابوری هەرێم.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا تاووتوێی دۆخی سیاسی عیراق و ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق كرا. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی نیگەرانی خۆی دەربڕی لە چەقبەستوویی پرۆسەی سیاسی و رایگەیاند تا ئێستا  گفتوگۆكانی نێوان لایەنەكان نەچووەتە قۆناغێكی دڵخۆشكەرەوە. 
ئاماژەی بەوەشدا ناكۆكی سەرەكی لایەنەكان تا ئێستا لەسەر پۆست و ئیمتیازاتەو كاتی ئەوە هاتووە ئەگەر ناكۆكی و كێشەش هەبێت لەسەر سیاسەت و دیدی جیاوازبێت بۆ حكومڕانی.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket