riklam

ئەمریكا.. رووداوی تەقەكردن ژمارەیەك كوژراو بریندار لێدەكەوتەوە

جیهان 09:57 AM - 2022-06-03

لە دوو روداوی تەقەكردندا لە دوو ویلایەتی ئەمریكا، سێ كەس كوژران وپێنجی تریش برینداربوون، سەرۆكی ئەمریكاش داوا دەكات تەمەنی ئەو كەسانەی رێگەپێدراون بۆ كڕینی چەك لە 18 ساڵەوە بۆ 21 ساڵ بەرزبكرێتەوە.
لێپرسراوانی پۆلیسی ئەمریكا رایانگەیاند: رووداوێكی تەقەكردن لە كڵێسایەك لە شاری ئەیمس لەویلایەتی ئایوا رویداوەو بەھۆیەوە سێ كەس كوژران، بەر لەو رووداوەش لەگۆڕستانێكدا لە ویلایەتی ویسكونسن لە باكوری ئەمریكا رووداوێكی تری تەقەكردن روویداو پێنج كەس برینداربوون. 
لەسەر زیادبوونی ئەو رووداوانەش، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا داوای كرد فڕۆشتنی چەكی هێرشبەر لەناو كۆمەڵگەدا بۆ تاك قەدەغە بكرێت و تەمەنی ئەو كەسانەشی رێگەپێدراون بۆ كڕینی چەك لە 18 ساڵەوە بۆ 21 ساڵ بەرزبكرێتەوە.
بایدن ئیدانەی كۆمارییەكانی ئەنجومەنی پیرانیشی كرد كە بەزۆرینەی دەنگ رەتیانكردنەوە یاسای توند بەرامبەر بەكارهێنانی چەك پەیڕەو بكرێت.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket