riklam

ئۆپیك بڕیاریدا بڕی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكرێت

جیهان 09:39 PM - 2022-06-02

رێكخراوی ئۆپیك پلاس ئەمڕۆ پێنجشەممە لەكۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندی نیشاندا لەسەر زیادكردنی بەرهەمی نەوت بەبڕی 648 هەزار بەرمیل لەرۆژێكداو بەهەمان شێوەش ئەو بڕە لەمانگی ئابدا زیاد بكرێت، وەك لە راگەیەنراوی رۆژنامەوانی رێكخراوەكەدا هاتووە، بەوەش  بڕی ئەو زیادبوونانەی تێپەڕاند كە لەمانگەكانی پێشوودا بڕیاری لەسەردرابوو كە رۆژانە نزیكەی 432 هەزار بەرمیل بوو، بڕیاریش درا كۆبوونەوەی داهاتووی رێكخراوەكە لەرۆژ 30ی حوزەیرانی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

 

رێكخراوی ئۆپیك كە 32 وڵات ئەندامن تێیدا لەنێویاندا روسیا پێشتریش بڕیاریدابوو هەموو مانگێك و بەشێوەیەكی چەسپاو بەرهەمی نەوت بەبڕی 432 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا زیاد بكات، لەسەر بنەمای ئەو نەخشە رێگەیەی رێكخراوەكە كێشابووی بەمەبەستی گێڕانەوەی پلە بەپلەی كەمكردنەوەكان لە بڕی بەرهەمی نەوت كەلەهەلومەرجی پاشەكشەدا لەكاتی پەتای كۆرۆنا لەساڵی 2020 دا سەپێنران، بەگوێرەی ماڵپەڕی "ئەسۆشیتد پرێس".

 

بڕیارەكەش لەكاتێكدا دێت كە مەترسی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی وزە كە رەنگە ئابووری جیهان تووشی سستی بكات.

 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و غازیش هۆكار بوون بۆ دروستبوونی هەڵاوسان لەئەمریكاو ئەوروپاو شەكەتكردنی توانای كڕین لەلای بەكاربەر، لەپێش كۆبوونەوەكە نرخی نەوتی ئەمریكا بەڕێژەی لە 2.8% پاشەكشەی كردبوو.

 

سەرانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەڕووی مەبدەئییەوە لەسەر ئەوە رێككەوتن كەلەكاتی ئێستاداو پلەبەپلە هەناردەی نەوتی روسیا بەڕێژەی لە 75% بۆ وڵاتەكانیان كەمبكەنەوە، تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو رێژەیە بگەیەننە لە 90%، لەنێو توندترین ئەو سزایانەیە كەتاوەكو ئێستا یەكێتی ئەوروپا لەدژی مۆسكۆ گرتویەتییەبەر لەسەرەتای دروستبوونی قەیرانی ئۆكرانیاوە.

 

بەڵام هەندێك لە پسپۆڕان گومانیان هەیە لەتوانای گەیشتن بەم رێژەیە لەوازهێنان لەنەوتی روسیا بەتایبەتی كەلەكاتی ئێستادا بژاردە جێگرەوەكان سەرجەمیان قورسن.

 

بەڵام لەچین لەدوای دوو مانگ كۆتایی بەرێكارە توندەكانی داخستن هێنرا كە بەئامانجی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆڤید-19 گیرابوونەبەر، ئەوەش پێشبینییەكانی سەبارەت بەزیادبوونی داواكاری لەسەر سووتەمەنی زیاد كرد، بەگوێرەی ماڵپەڕی رۆیتەرز. 

 

رێكخراوی ئۆپیك پلاس ژمارەیەك لە ئەندامانی رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (اوبك)و هاوپەیمانەكانی بەسەرۆكایەتی روسیالەخۆ دەگرێت.

 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket