riklam

پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ کاوە سەلیم

ی ن ک 02:16 PM - 2022-06-02

‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی کاوە سەلیم دەکات بۆ کۆچی دوایی سالم سەلیمی برای.

 

دەقی پرسەنامەکە...........

 

بەڕێز کاک کاوە سەلیم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

‎بەداخێكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی ھەڤاڵ (سالم سەلیم)ی برای بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم. 
لەخوای گەورە داواكارم رۆحی كۆچكردوو شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
‎٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket