riklam

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی سیڤه‌ر بورهان عه‌بدوڵا

پرسەنامە 11:23 AM - 2022-06-02

سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی سیڤه‌ر بورهان عه‌بدوڵا پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی ھه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌ڕ‌ێز كاك ھه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (سیڤه‌ر بورهان عه‌بدوڵا)ی برازای به‌ڕ‌ێزتانم بیست.
بۆ ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ پرسه‌ و هاوخه‌می خۆم ئاڕ‌استه‌ی ئێوه‌ و خانه‌واده‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.

له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم رۆحی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و سه‌بووری و ئارامی به‌ هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت.


دڵسۆزتان 
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی 
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 
٢ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket