riklam

عیراق لەفرۆشتنی نەوت داهاتێكی مێژووی تۆمار دەكات

عیراق 10:24 AM - 2022-06-02

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند: داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی زیاتر لە 11 ملیار دۆلار بوەو هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 111 دۆلار فرۆشراوە بەنەوتی كەركوكیشەوە كە لەڕێی بۆری هەرێمەوە هەناردەی توركیا دەكرێت.
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عیراق كە پشتی بەستوە بەئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)، مانگی ئایاری رابردوو 102 ملیۆن و 303 هەزارو 20 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوەو داهاتەكەی 11 ملیارو 436 ملیۆن دۆلار بوە.
لەڕاگەیەنراوەكەیدا وەزارەتی نەوت دەشڵێت: لەكێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە 98 ملیۆن و 946 هەزارو 914 بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو لەكەركوكیشەوە 3 ملیۆن و دوو هەزارو 133 بەرمیل هەنادەری بەندەری جەیهانی توركیا كراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: تێكڕای هەناردەی رۆژانەی نەوت 3 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل بوەو بەتێكڕاش هەر بەرمیلێك نەوت بە 111 دۆلارو 79 سەنت فرۆشراوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket