riklam

هه‌رێم.. چه‌ند مۆنۆمێنتێك نوێده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 09:40 AM - 2022-06-02

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی دوو پارێزگا و قه‌زایه‌ك ده‌دات.

عادل حه‌مه‌ ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌   PUKmedia ی راگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بڕیاری جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یان هه‌یه‌، له‌وانه‌ش نوێكردنه‌وه‌ی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌، هاوكات به‌ گوژمه‌ی 550 ملیۆن دینار ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی بچووك له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی چه‌مچه‌ماڵ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: له‌سنووری چه‌مچه‌ماڵ شوێن بۆ ناشتنی روفاتی 171 شه‌هیدی جینۆساید ده‌كرێته‌وه‌، چونكه‌ زۆربه‌ی رێكاره‌كانی هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كان ته‌واو بوون، شه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر رێكاره‌ یاسایییه‌كان گیراونه‌ته‌ به‌ر، به‌ڵام له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی كۆرۆناوه‌ هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كان دواكه‌وتووه‌، هه‌ربۆیه‌ پشكنین بۆ روفاته‌كان كراوه‌و ته‌نها له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ ماوه‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك له‌سه‌ر هێنانه‌وه‌ی روفاته‌كان.

هاوكات كاركردن له‌مۆنۆمێنتی شه‌هیدان له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكردووه‌ و بڕیاره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ بخرێته‌ خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕێزگرتن له‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان.

 PUKmedia بیلال به‌رزان/ هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket