riklam

وەزیری دارایی و ئابووری سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی کرد

ئابوری 09:42 PM - 2022-06-01

 

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی کەمبوونەوەی جموجۆڵی بازرگانی و چارەسەرکردنی ئاستەنگ و کێشەکان، ڕۆژی چوارشەممە 1-6-2022 ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانی بەسەر کردەوە.

وەزیری دارایی و ئابووری، لە سەردانەکەیدا لەگەڵ عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و سەرجەم لێپرسراوانی بنکە مەدەنی و سەربازییەکانی دەروازەکە کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پێویست لەبارەی گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و کەمبوونەوەی داهاتی دەروازەکە کرا. دواتریش وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بازرگانانی سنووری گەرمیان کۆبوویەوە، بازرگانان داوایان کرد نرخی پشکنین و کوالێتی کۆنترۆڵ و کرێی گواستنەوەی بارەکان و باج و ڕسوماتەکان کەم بکرێنەوە، هەروەها هەموو بازرگانان بەبێ جیاوازی بتوانن هەموو جۆرە کاڵا و شتومەکێک لە دەروازەکەوە هاوردە بکەن، لەگەڵ لابردنی وەرگرتنی مۆڵەت لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان بۆ هێنانی کاڵاکان، لە کاتی هاوردەکردنی ئەو کاڵایانە تەنیا پشکنین و گومرگیان بۆ بکرێت و بازرگانان ڕێگەیان پێ بدرێت هاوردەی بکەن.

بۆ زیادکردنی جموجۆڵی بازرگانی و گرتنەبەری ڕێگەچارەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە، بڕیارە سبەینێ وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەنجام بدات.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket