riklam

ڕۆژنامه‌نووسێكی فه‌ره‌نسی له‌ ئۆكرانیا كوژرا

جیهان 06:54 PM - 2022-05-31

ڕۆژنامه‌نووس فرێدریك لوكلێر ته‌مه‌ن 32 ساڵ، په‌یامنێری كه‌ناڵی تایبه‌ت به‌ هه‌واڵ (بی،ئێم)تیڤی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 30-5-2022 له‌ ئه‌نجامی بۆردومانێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕوسیا كوژرا و هاوپیشه‌كه‌شی برینداربوو.
فرێدریك له‌لایه‌ن كه‌ناڵی (بی،ئێف،ئێم) تیڤیه‌وه‌ نێردرابوو بۆ ناردنی هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا، ماوه‌ی 6 ساڵه‌ وه‌ك هه‌واڵنێر كار ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌ناڵه‌ و دووه‌مینجاریشه‌ بچێته بۆئۆكرانیا.

له‌كاتێكدا فرێدریك، له‌كاتی ئه‌نجامدانی ریپۆرتاژێكدا له‌نزیك خه‌ڵكی مه‌ده‌نییه‌وه‌ و له‌چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنێك بۆ ده‌ربازكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ دۆنباس،له‌ڕێگای ئه‌وڕێڕه‌وه‌ مرۆییه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون.
له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌وشاره‌ به‌ پاس، له‌ئه‌نجامی بۆمبارانكردنی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ڕوسیا پریشكی پارچه‌یه‌ك له‌ بۆمب له‌ناو پاسه‌كه‌دا به‌ر ڕۆژنامه‌نووس فردریك لوكلێر ده‌كه‌وێت و هه‌ر له‌ناو پاسه‌كه‌دا گیان له‌ده‌ستده‌دات و هاوڕێكه‌شی بریندار ده‌كرێت.

فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی نیشتمانی دژه‌ تیرۆری فه‌ڕه‌نسا له‌پاریس داوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌سه‌ركوشتنی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ و داوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی سروشتی ئه‌وڕووداوه‌ كه‌ بووه‌ هۆی كوشتنی ڕۆژنامه‌نووس فردریك لوكلێرله‌كاتێكدا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی كاری ڕۆژنامه‌نووسیبووه‌ و له‌كاتی به‌ڕێكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بووه‌ له‌ڕێگای كاروانی مرۆییدا، داواكاری گشتی ڕوسیا تاوانبار ده‌كات له‌ ڕێزنه‌گرتن له‌ ڕێكه‌وتنه‌كان بۆپاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وپێشێلكردنی هه‌موو یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی بۆڕێگاگرتن له‌ڕۆژنامه‌نووسان له‌كاره‌كانیاندا وجارێكیتر ڕوسیا تاوانبار ده‌كات به‌ تاوانی جه‌نگ .
PUKmedia حه‌مه‌ عوسمان – فه‌ڕه‌نسا
سه‌رچاوه‌/ میدیاكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket