riklam

كار بۆ زیادكردنی مووچەی چەند توێژێك دەكرێت

عیراق 06:49 PM - 2022-05-31

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت: لەگەڵ دەستبەكاربوونی لیژنەهەمیشەییەكان، ئەندامانی پەرلەمان هەوڵەكانی خۆیان چڕكردۆتەوە بۆ پێداچونەوە بەژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و ئەو هەنگاوانەی  پێویستە حكومەت ئەنجامی بدات، ئاماژە بەوەشدەكات یەكێك لەهەنگاوانە داواكاری پەرلەمانە لەحكومەتی فیدراڵ، بۆ زیادكردنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستە تایبەتەكان.
ئەحلام رەمەزان ئەندامی لیژنەی كارو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی لەئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاند: دوای بەدواداچونمان بۆمان دەركەوت مووچەی ئەو دوو توێژە زۆر كەمەو بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ بارو گوزەرانی ئێستا ناگونجێ و ژیانێكی شایستەیان بۆ دابین ناكات.
وتیشی: ئێستا موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆیەك كەس تەنیا  125هەزارەدینارەو ئەوانەی چاودێری كەمئەندامانیش دەكەن 175 هەزار دینار وەردەگرن، ئەویش ئەگەر رێژەی كەمئەندامیەكەی 75% بێت.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد: وەك لیژنەی كارو رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، داوامان لە وەزارەتی كاری حكومەتی فیدراڵ كردووە پێداچونەوە بە موچەی ئەو دوو توێژە بكەن، چونكە ئەوان لەهەموو چین و توێژێكی تر زیاتر ماف خوراو پشتگوێ خراون و بەهۆی بارودۆخیان لەژیانێكی سەختدان.
راشیگەیاند:جگە لە مووچە هاوكات داوامانكردووە پێداویستەكانی تری ژیانیان بۆ دابین بكرێت، بەتایبەتی لەرووی نیشتەجێبوون و تەندروستی و خوێندن و كەرستەی كەمئەندامی، تاكو ئەوانیش وەك هەر هاوڵاتیەكی ئاسایی بژین و مافەكانی خۆیان وەربگرن.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket