riklam

دامه‌زراوه‌یه‌كی كیمیاوی ئه‌مریكا گڕی گرت

جیهان 06:30 PM - 2022-05-31

تۆڕی فۆكس نیوز بڵاویكرده‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ناو كۆمپانیایه‌كی كیمیاوی له‌نێوه‌ندی شاری ئۆماها له‌ولایه‌تی نبراسكای ئه‌مریكا كه‌وتۆته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی تۆڕی فۆكس نیوز ئاگره‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌تین بووه‌ هاووڵاتیانی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ر ناچاربوون ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌و له‌دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێكیشه‌ ئه‌و دووكه‌ڵه‌ ره‌شه‌ ده‌بینرێت كه‌ له‌بینای كۆمپانیاكه‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ گڕو ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌بیناكه‌وه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌و كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش له‌هه‌وڵی كۆنترۆكردنی ئاگره‌كه‌دان و به‌هۆی گڕگرتنی به‌شێك له‌عه‌مباره‌كان و ماده‌ كیمیاییه‌كانی تره‌وه‌ له‌ناو كۆلێجی Nox-Crete كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خوارووی شه‌قامی 20 ه‌وه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌ له‌ناو بیناكه‌وه‌ ده‌بیسترێت.

ئاگره‌كه‌ش له‌سه‌عات 7ی ئێواره‌ به‌كاتی ناوخۆ كه‌وتۆته‌وه‌و روونیش نه‌بۆته‌وه‌ هۆكاری ئاگره‌كه‌ چییه‌.

به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ئۆماها ئاشكرایان كردووه‌ سه‌رجه‌م دیواره‌كانی بیناكه‌ به‌ره‌و رووخان ده‌چێت و تا ئێستاش هه‌واڵی ئه‌وه‌ نییه‌ چه‌ند كه‌س به‌هۆی رووداوه‌كه‌ بریندار بوون و دیاریش نییه‌ كه‌ له‌كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا له‌ناو بیناكه‌ كه‌سی تێدا هه‌بووه‌.
PUKmedia فۆكس نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket