riklam

هه‌ولێر.. پاره‌ی كارمه‌ندانی كۆمسیۆن خه‌رج ده‌كرێت

کوردستان 10:24 AM - 2022-05-31

بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 1-6-2022 ده‌ست به‌خه‌رجكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكرێت له‌ پارێزگای هه‌ولێر.

ئۆفیسی هه‌ولێری كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ راگه‌یه‌نراوێکدا واده‌ی دابه‌شكردنی پاداشتی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكراكرد، كه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات.

باسی له‌ ئه‌وه‌شكردوه‌، رۆژانه‌ له‌ سه‌عات( 8:30 )ی به‌یانی تا ( 1:30 )ی دوانیوه‌ڕۆ پاداشتی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ خه‌رجده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌ ئه‌وه‌شكراوه‌، پێویسته‌ وه‌رگر به‌ڵگه‌نامه‌ی خۆناساندنی لابێت.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket