شوێنەواری گەرمیان لەبارەی ئەو بەردەی پاسەوانی كرا روونكردنەوە دەدات
کوردستان 10:53 PM - 2022-05-30
چەند كەسێك لە گەرمیان دەیانەوێت بەردێك ببەن و وادەزانن ئاڵتوون و خشڵی تێدایە، ئاسایشی مەیدان 34 رۆژ پاسەوانیی بەردەكە دەكات، بەڵام شوێنەواری گەرمیان لێكۆڵینەوە دەكات و دەڵێت: تەنیا بەردێكی ئاسایی بوو.
بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارو كەلەپوری گەرمیان رایگەیاند: پاش ئەوەی لە گوندی كەمتاران هەوڵی تێكدان و بە تاڵان بردنی بەردێكی گەورە درا بەگومانی بونی كەنزو خشڵ و پارچەی شوێنەواری تیایدا، دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار وە بە ئاگاداری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ناحییەی مەیدان وە بەهاوكاری ئاسایشی گەرمیان ـ یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەربەندیخان، بنكەی ئاسایشی مەیدان و پۆلیسی گەرمیان و بنكەی پۆلیسی مەیدان، بە چاودێری كۆمەڵێك لە خەڵكی ناوچەكە و مامۆستای ئاینی و ئەنجومەنی گوندەكەو چالاكوانان، بەشێك لەبەردەكە كرایەوە بەتایبەت ئەو شوێنەی كە هەوڵی كونكردنی درابوو، ئەمەش لە پێناو ڕەواندنەوەی گومانەكان و پشودان بە بنكەی ئاسایشی مەیدان كە ماوەی 34 ڕۆژە پاسەوانیان لەم بەردە كردووە.
راشیگەیاند: لەكۆتاییدا بۆمان دەركەوت كە بەڵی ئەم بەردە تەنها بەردێكی سروشتیە، نەشوێنەواریەو نەخەزنەی تیادایە.
بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان سوپاسی دەزگا ئەمنیەكان بەتایبەت بنكەی ئاسایشی مەیدان دەكات و دەشڵێت: داواكارین لە خەڵكی دڵسۆزی ناوچەكەش زیاتر چاوكراوەبن بۆ پاراستنی ناوچە شوێنەوارییەكان، لەهەمان كاتیشدا دووركەوتنەوەی ئەو خەڵكانەی كە دوای خەونی خەیاڵاوی كەوتوون لە دۆزینەوەی خەزینە و هێما و كۆمەڵی شتی دیكەی بێ بنەما و دروستكراو بۆ تێكدانی سروشتی
جوانی ناوچەكە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27