riklam

بایدن: مووشەكی دوورمەودا نادەینە ئۆكرانیا كە بگاتە خاكی روسیا

جیهان 07:50 PM - 2022-05-30

جۆو بایدن سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە جەختیكردەوە كە ئەمریكا ئەو مووشەكە دوورمەودایانە ناداتە ئۆكرانیا كە بگاتە خاكی روسیا.

 

بایدن ئاشكراشیكرد كە واشنتۆن بڕیارینەداوە ئەو جۆرە مووشەكانە بداتە ئۆكرانیا كە دووركییەكەی بگاتە قوڵایی خاكی روسیاوە.

 

لێدوانەكەی بایدن دوای ئەوە دێت لە راپۆرتێكدا ئەوە بڵاوبوەوەوە كە واشنتۆن ئامادەیە سیستمی پێشكەوتووی مووشكەی دوورمەودا رەوانەی كێیڤ بكات.

 

هەر ئەمڕۆ دووشەممە دیمتری میدفیدیف جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا جەختیكردبوەوە كە لێدوانەكەی بایدن سەبارەت بەوەی كە ئەو مووشەكانە ناداتە كێیڤ كە لەتوانایدا هەبێت بگاتە خاكی روسیا بڕیارێكی ژیرانەیە.

 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket