لەبارەی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی داوایەك ئاڕاستەی دوو وەزارەت دەكرێت
کوردستان 06:48 PM - 2022-05-30
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێشبینی دەكات ئەمساڵیش رێژەیەكی زۆری خوێندكارانی 12ی ئامادەیی بۆ زانكۆوپەیمانگاكان سەربكەون و نمرەی بەرز بەدەستبهێنن، داواش دەكات لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی كێشەوگرفتەكانی نمرەو وەرگرتنی خوێندكاران پێویستە هەر لەئێستاوە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بكرێت و ئامادەكاری بۆ ئەو قۆناغەبكەن.
عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: بۆ ئەوەی جارێكی تر گرفتی وەرگرتنی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆو پەیمانگاكانی كوردستان دووبارە نەبێتەوە، پێویستە هەر لە ئێستاوە دیراسەی ئەو بابەتە بكرێت و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا هەبێت.
وتیشی: بەهۆی ئەوەی رێژەی خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لەهەرێمی كوردستان زۆرە و چاوەڕاون دەكرێت ئەمساڵیش خوێندكاران نمرەی بەرز بەدەست بهێنن، بۆیە ئەگەر لەئێستاوە بەرنامەو پلانی زانستی دانەندرێت، دوور نیە هەمان گرفتی ساڵی رابردوو دووبارە بێتەوە، دواجار گردبونەوەو خۆپشاندانی ناڕەزایی دەستپێبكاتەوە.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پێشیوابوو: بۆ ئەوەی كێشەی خوێنكارانی ئامادەیی و زانكۆكان لەبنەڕەتەوە چارەسەر بكرێت، پێویستە لەهەرێمی كوردستان ئەنجومەنێك لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەت پێكبهێنرێت و هەردوو وەزیری پەروەردەو خوێندنی باڵاو كەسانی شارەزاو پسپۆڕ تێیدا ئەندام بن.
راشیگەیاند: وەك لەوڵاتەپێشكەوتووەكانیش پەڕەو دەكرێ، دەتوانرێ لەرێگای ئەنجومەنێكی لەو جۆرە سیاسەت و پلانی ساڵانەی پەروەردەو خوێندن دابڕێژرێت، ئەمەش وادەكات وەزارەتەكان و لایەنی پەیوەندار لەیەكتر نزیكبكاتەوە و هەماهەنگیەكان لەنێوان دامەزراوەكانی ئەو بوارە بەهێزتر بێت.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
نرخی یۆرۆ زیاتر دادهبهزێت
10:42 AM - 2022-07-07 -
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: بەشداری کردنی سەرجەم لایەنەکان ھۆکارە بۆ سەقامگیریی
08:55 PM - 2022-07-06
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06