riklam

بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی بەنزینی عیراقی بۆ سلێمانی دابیندەکرێت

کوردستان 02:21 PM - 2022-05-30

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندوە، لە چەند رۆژی نزیکی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عیراقی بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەکرێت.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: بەھەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەند رۆژی نزیکی ئایندەدا بڕێکی باش بەنزینی عیراقی لە جۆری 690 دیناری دەگاتە پارێزگای سلێمانی و لەڕێگەی وێستگەکانەوە بەسەر شۆفێراندا دابەشدەکرێت.

وتیشی بەڵێن دراوە رۆژانە ناردنی ئەو جۆرە بەنزینە لە بەغدادەوە بۆ پارێزگای سلێمانی بەردەوام بێت بۆ ئەمەش سوپاسی ھەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەکەین .


PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket