جگە لەهۆڵی دیدارەكە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش رای سەنگینیان تێدایە
کوردستان 01:14 PM - 2022-05-30
دیداری یەكێتی فۆكەسی سەرەكی شەقامی سیاسی، دیپلۆماسی، میدیایی ناوخۆ و دەرەوەی بۆ خۆی كێشكردووە. بابەتی گەرمی هەمووان یەكێتی و یەكێتییەكانە. لەناوەندە رەسمییە سیاسییەكانیشەوە چاوەكان لەسەر جووڵەی یەكێتی لاناچن. بایەخی ئەم دیدارە و بە هەندوەرگرتنی را و سەرنج و رەخنەكان بۆ یەكێتی گرنگە، بۆیە تەنیا لە بازنەی را و سەرنجی یەكێتییەكان خۆی قەتیس ناكات و دەپەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی را و سەرنج و رەخنەی هەمووان. لەم چەند رۆژەدا بابەتی گەرمی سۆشیال میدیاش دیدارەكەی یەكێتییە. ئەم سەكۆیانە، وەك هۆڵی گفتوگۆكان جمەیان دێت و را و سەرنجە جیاواز و ئومێد بەخشەكانی لەخۆ گرتووە. هەمووان لەسەر ئەوە كۆكن كە ئەم دیدارە پێدانی رۆڵی زیاترە بە كادرەكانی حزب بۆ داڕشتنی سیاسەتی یەكێتییەكان. ئەوەش سەلماندنەوەی ئەو راستییەیە كە یەكێتی حزبی راوبۆچوونی جیاواز و رەخنە و پێشنیازەكانە.
لەسەكۆی فەیسبووك كاروان گەزنەیی نووسیوێتی: دیدارێك بە رەخنە لەخۆگرتن و بەخۆداچوونەوە بۆ چاككردن و چارەسەركردنی كێشە گشتییەكان بە ئامانجی رەنگڕێژكردن و داڕشتنی سیاسەتێكی هەمەلایەن بۆ شێوازێكی نوێی كاركردن بۆ یەكێتی.
(دیداری یەكێتی دیداری هەموو یەكێتییەكانە) ئەمە بۆچوونی شلێر غەفوور ژاژڵەییە كە لە واڵی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە. مەریوان نەسرەدین-ش نوسیووێتی: یەكێتییەكان دڵسۆزانە دید و پێشنیازەكانی خۆیان بۆ پێشخستنی حزبەكەیان پێشكەش دەكەن. ئەم رۆژانە بۆ یەكێتی و ئایندەی كاركردنی چارەنووسسازە. لەلایەك هەزاران رەخنە و پێشنیاز شەن و كەو دەكرێن و لەلایەكیترەوە پێگەكانی حزبێكەیان بەهێزتر دەكەنەوە و هەموو كادر و هەوادار و لایەنگرانیان بۆ خەباتی داهاتوویان جۆش دەدەنەوە.
بڵند ساڵح لە پێگەی خۆی دەڵێت: ی.ن.ك حزبێكی زیندووە و بەردەوام گۆڕانكاری دەكات و خۆی نوێ دەكاتەوە، چاكسازی دەكات و حزبێكی راچڵەكێنەرە بۆ دۆست و دوژمن. هەروەها كۆژین هەمید نوسیووێتی: دەبێت گشت بەرپرسانی ی.ن.ك. وەفا و رێزی گشت یەكێتییەكان بگرن تا ئەم جەماوەرە وەفادارە لەدەست نەدەن. بژی ی.ن.ك گەشبینم بەهەنگاوە نوێكان.
سەرەڕای رای رەخنەگرانە بۆ یەكێتی و دیدارەكە كەحاڵەتێكی ئاساییە، بەڵام دەرخستنی ئەو راستیەشە كە یەكێتی هێشتا توانای شاراوەی زۆری هەیە بۆ داهێنان و نوێكردنەوە و گۆڕانكاری بەرچاو بۆ كۆمەڵگە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27