riklam

فڕۆكە بێ سەرەشوێنەكەی نیپاڵ بەتێكشكاوی دۆزرایەوە

جیهان 12:39 PM - 2022-05-30

فڕۆكە بێ سەرەشوێنەكەی نیپاڵ بە تێكشكاوی دۆزرایەوە كە تەرمی 14 سەرنشینی تێدایە.

لەوبارەیەوە لێپرسراوانی نیپاڵ رایانگەیاند: پاش دوو رۆژ لەگەڕان بە شوێن بێسەروشوێنانی فڕۆكەكە، توانرا لە كۆی 22 سەرنشین تەرمی تەنها 14 سەرنشین بدۆزرێتەوە.

هاوكات نارایان سیلوال وتەبێژی سوپای نیپاڵ لەبارەی رووداوەكەوە رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە هەڵمەتی گەڕان بە دوای  هەشت سەرنشینە بێسەروشوێن بووەكەی دیكەدا.

رۆژی 28-5-2022، فڕۆكەیەكی نیپاڵی لەجۆری Twin Otter بە 22 سەرنشینەوە بێ سەرو شوێن بوو.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket