riklam

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

جیهان 08:50 AM - 2022-05-30

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بوویەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 120 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ دووشەممە 30-5-2022 نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسی ئەمریكی گەیشتە 116 دۆلار و 5 سەنت و نەوتی خاوی برێنتیش بۆ سەرووی 120 دۆلار بەرز بووە و ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا.

 ئەمڕۆ و سبەی یەكێتی ئەوروپا كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی شەشەمین پاكێجی سزاكانی سەر رووسیا و پێدەچێت نرخی نەوت زیاتر بەرز بێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket