riklam

هەولێر.. سێ ساڵی داهاتوو 80 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستدەکرێت

کوردستان 07:13 PM - 2022-05-29

لە دەستەی وەبەرهێنان کاری لەپێشینەیان پڕۆژەی بازرگانی، پیشەسازی و گەشتیارییە، بەڵام پڕۆژەی نیشتەجێبوونیشیان بەلاوە گرنگە و هەر پڕۆپۆزەڵێکیان بۆ بێت و ڕێنماییەکانی تیادا بێت مۆڵەتی پێ دەدەن.

لەو بارەیەوە د.هەڤاڵ سدیق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی مۆڵەت لە دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ڕاستە ئەمساڵ لە 28 مۆڵەت تەنها یەک مۆڵەتی پڕۆژەی نیشتەجێبوونە، بەڵام داواکاریی زۆریان بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون لایە و هەندێکیشیان لەژێر خوێندنەوەو لێکۆڵینەوەدان بە مەبەستی مۆڵەتپێدان.

وتیشی: "لای ئێمە پرۆژەی نیشتەجێبوونیش گرنگە و هەر پڕۆپۆزەڵێک ڕێنماییەکانی تێدا بێت مۆڵەتی پێ دەدەین."

ئاماژەی بەوەش  کرد، هەندێ کێشەی وەک زەوی و نەبوونی زەوی لەبەردەم مۆڵەتدانن بە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون.

"بە پێی ئەو پڕۆژانەی ئێستا هەن و ئەوانەشی لە مۆڵەتداندان، لە سێ ساڵی داهاتوودا نزیکەی ٨٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن."

PUKmedia بیلال بارزان/ هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket