}

ژنه‌ نوسه‌رێكی هندستان خه‌ڵاتی بووكر ده‌باته‌وه‌

ژنان 12:56 PM - 2022-05-29

ژنه‌ نوسه‌رێكی وڵاتی هیندستان پاش به‌شداریكردنی له‌ كێبڕكێیه‌كی جیهانی، به‌ رۆمانی گۆڕێك له‌لم بۆ یه‌كه‌مینجار ده‌بێته‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی كێبڕكێكه‌.

غیتانجالی شری، ژنه‌ نووسه‌رێكی هندستانه‌ كه‌ ته‌مه‌ن 80ساڵانه‌، پاش كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌ی و تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی توشی خه‌مۆكیه‌كی زۆر ده‌بێت، پاشان بڕیاری گه‌شتێكیدا بۆ وڵاتی پاكستان و دووباره‌ نوێكردنه‌وه‌ی یادگارییه‌ خه‌مۆكیه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ به‌شكردنی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، له‌دوا وێستگه‌یدا ئه‌م ژنه‌ نوسه‌ره‌ خۆشیه‌كی نوێ دێته‌وه‌ ژیانی بۆ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ به‌ ژیانی ئاسایی.

كتێبی گۆڕێك له‌لم، یه‌كه‌م كتێبه‌ كه‌ وه‌رگێڕاوه‌ له‌ زمانی هندییه‌وه‌ بۆ سه‌ر زمانی ئینگلیزی و نووسه‌ره‌كه‌ی بوو به‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی بووكر، هاوكات له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌رگێڕ دایزی روكفڵ نووسه‌ر و وه‌رگێڕی ئه‌مریكی به‌ وه‌رگێڕانی كتێبی گۆڕبه‌خۆڵ بۆ زمانی ئینگلیزی.
 
PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket