دیداری یه‌كێتی.. چه‌سپاندنی نوێبوونه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان
کوردستان 05:42 PM - 2022-05-28
ئه‌مڕۆ 28-5-2022 دیداری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات دیداره‌كه تێكه‌ڵ به‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ده‌ستپێكردنی شۆرشی نوێی گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت و بڕیاره چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت.
پێشتر كۆنفرانسی دیداری یه‌كێتی له دهۆك و هه‌ولێر و كه‌ركوك و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه وشاره‌زوور و راپه‌رین و به‌غداو خانه‌قین و سلێمانی به مه‌به‌ستی گوێگرتن و وه‌رگرتنی پێشنیار و ره‌خنه‌كانه به‌ڕێوه‌چوو.
دیداری یه‌كێتی له 32 وێنه‌دا
دیداری یه‌كێتی هه‌وڵێكه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی توانا حزبیه‌كان بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و هۆكارێكی گرنگه بۆ به‌هێزكردنی خواستی چاكسازی له دامه‌زراوه و ئۆرگانه‌كانی حزب و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌ت و دیدگای یه‌كێتی بۆ كۆی پرسه‌كان، ئه‌م دیداره بانگه‌وازێكی هه‌ڤاڵانه‌و نیشتمانییانه‌یه بۆ تاوتوێ كردنی واقعی ئێستای یه‌كێتی و ناسنامه‌كه‌ی، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گوتاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌پێدانییه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیدگایه‌كی نوێوه ئاماده‌بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات و سه‌ره‌نجام باشتر خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خاكی كوردستان بكات، بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر، كوردستانێكی ئاوه‌دان بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی، فه‌راهه‌م بكات.
قوباد تاڵه‌بانی: سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئارامی بۆ ناو یه‌كێتی گه‌ڕانده‌وه
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری دیداری یه‌كێتی رایگه‌یاند: دیداری یه‌كێتی ده‌بێته نزیكبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له جه‌ماوه‌ر، چونكه زۆر كه‌س پێیانوابوو دوای مام جه‌لال یه‌كێتی به‌رگه‌ی سه‌ختییه‌كان ناگرێت، به‌ڵام یه‌كێتی نه‌ڕووخاو له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستا، بۆیه هه‌ر كه‌سێك پێی وایه یه‌كێتی له‌به‌رده‌م رووخاندایه خه‌یاڵی خاوه.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به‌و هێزه‌ی ده‌توانێت ته‌قله به فیل لێبدات، چونكه خه‌ڵك چاوه‌ڕێیه یه‌كێتی داهێنه‌رو پێشه‌نگبێت و كۆتایی به‌بڕیاری تاكڕه‌وانه بێنێت بۆیه ڕه‌خنه‌ی لێده‌گیرێت، یه‌كێتی ته‌نها حزبه ره‌خنه ده‌گرێت و هه‌م ره‌خنه‌ش قبوڵده‌كات.
وتیشی: دیداری یه‌كێتی پرۆسه‌یه‌كه كه خه‌ڵك بێ به‌رامبه‌ر و به‌ویستی خۆیان به‌شداریان تێدا كردووه، بۆیه سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌یان ده‌كه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی توانیمان ئارامی بۆ ناو حزب بگه‌ڕێنینه‌وه و پێداچوونه‌وه بۆ سیاسه‌تی حزبه‌كه‌مان بكه‌ین، هاوكات پێویستیشه داڕشتنێكی راستگۆیانه بۆ حزبه‌كه‌مان بكه‌ین و یه‌كێتی باشتر و به‌هێزتركه‌ین چونكه، سه‌ره‌ڕای جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده له یه‌كێتی، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی له‌سه‌ر پێی خۆی بووه‌ستێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت دیداری یه‌كێتی، یه‌كێتی زیاتر به‌رێته ناو جه‌ماوه‌ره‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری دیداری یه‌كێتی راشیگه‌یاند: سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حزبی یه‌كێتی له چایخانه‌یه‌كدا ده‌ستیپێكرد، دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رلین بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سیاسه‌ت و روئیاكانی حیزبه‌كه‌مان و ستراتیژی یه‌كێتی ئه‌نجامدرا، ئه‌و دانیشتنه له رێكه‌وتی 29-5-1975 بوو كه سبه‌ی یادی ئه‌و رۆژه‌یه، دوای 47 ساڵ بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دانیشتووینه‌ته‌وه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی دید و روئیایه‌كی سه‌رده‌میانه بۆ حزبه‌كه‌مان و گه‌یاندنی په‌یامێكی راسته‌قینه‌ی نوێبوونه‌وه و چاكسازی.
راشیگه‌یاند: دیداری یه‌كێتی ده‌بێته مایه‌ی نزیكتربوونه‌وه‌ی یه‌كێتی له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، زۆر جار ده‌بیستم له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵه تیكۆشه‌ره‌كانمانه‌وه ده‌وترێت دۆخی حزبه‌كه‌مان خراپه، ئێمه‌شده‌ڵین به‌لێ باودۆخی كوردستان به گشتی خراپه و یه‌كێتی روبه‌ڕووی زۆرشت بووه‌ته‌وه له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا، با بیهێنه‌مه‌وه یادتان خوا لێخۆش‌بوو كاك نه‌وشیروان كه كه‌سی دووه‌می یه‌كێتی بوو و كه‌سێكی كاریگه‌ر و خاوه‌ن وه‌زن و خاوه‌ن كاریزما بوو، خۆی و پۆلێك كه‌سی نێو یه‌كێتی توانیان حزبێكی نوێ دروست بكه‌ن به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌مه‌ش زیانێكی زۆری به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یاند، به‌ڵام نه‌ڕوخاین و له‌سه‌ر پێی خۆمان ماینه‌وه له ساڵی 2012 دا سه‌رۆك و رابه‌ری حزبه‌كه‌مان سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وت و له سیاسه‌ت دووركه‌وته‌وه، هه‌موو وایانده‌زانی یه‌كێتی ده‌ڕوخێت و به‌رگه ناگرێت، به‌ڵام نه‌ڕوخاین و له‌سه‌ر پێی خۆمان وه‌ستاین، له ساڵی 2014 هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری و نێوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی بووه‌وه و داعش به‌رۆكی گرتین و مه‌ترسی كه‌وته سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات ناڕه‌زایه‌تی له هه‌رێم گه‌شته ئه‌وپه‌ری به‌رزی و خۆپێشاندان و مانگرتن و بایكۆت و فشاری مامۆستایان ده‌ستیپێكرد ئه‌مانه هه‌مووی له‌ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیی بوو به‌ڵام هه‌ر ماینه‌وه و نه‌ڕوخاین.
دواتر له ساڵی 2017 به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و روداوه‌كانی دوایی ریفراندۆم نه‌یاره‌كانمان وتیان یه‌كێتی هه‌ڵناسێته‌وه و له‌هه‌مان كات و هه‌مان ساڵ كۆچكردنی سه‌رۆكه‌كه‌مان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو به‌ڵام، یه‌كێتی هه‌ر مایه‌وه و له دوای كۆچی مام جه‌لال چه‌ند هه‌ڤاڵێك ریزی حزبی یه‌كێتیان جێهێشت و جیابوونه‌وه، دواتر هێرۆ خان و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه دوو كه‌سایه‌تی كاریگه‌ری ناو حزبه‌كه‌مان بوون نه‌خۆش كه‌وتن و دووركه‌وتنه‌وه له‌سیاسه‌ت، به‌ڵام یه‌كێتی به‌رده‌وام بوو و نه‌وه‌ستا.
هه‌روه‌ها پاش كۆنگره به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بوون به‌ڵام كێشه‌ی دیكه سه‌ریان هه‌ڵدا و ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر پێ هێشتۆته‌وه جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و لایه‌نگرانییه‌تی.
هاوكات پێویسته ئه‌م دیداره یه‌كێتی بگه‌ڕێینێته‌وه نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی چونكه، ئه‌م دیداره بۆ خۆ ده‌رخستن نییه به‌ڵكو بۆ چاكسازییه، چونكه هه‌ر یه‌كێتییه ده‌توانێت چاكسازی له كوردستان بكات سه‌ركردایه‌تی ئه‌م میله‌ته بكات، ئه‌وه یه‌كێتییه ده‌توانێت سه‌نگی كوردستان له عیراق رابگرێت.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی: كاندیدمان بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌دیداری یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئه‌م دیداره ته‌واوكه‌ری كۆنگره‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك بوو كۆنگره نه‌كرابوو، به‌كۆنگره‌یه‌كیش هه‌موو كێشه‌كانی یه‌كێتی چاره‌سه‌ر نابێت،ئه‌گه‌ر باشترین كۆنگره‌ش بكرایه پێویستمان به‌م دیداره ده‌بوو.
وتیشی: پێویسته یه‌كێتی بكرێته‌وه به‌یه‌كێتیه‌كه‌ی مام جه‌لال و یه‌كێتی ئێمه، پێویستمان به‌وه‌یه كه گه‌نجان و ژنان و چه‌ند لایه‌نێكی تر خوێنی یه‌كێتی تازه بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری هاوڕێ دێرینه‌كانمان ده‌بێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راشیگه‌یاند: زیاتر له 31 سه‌عات و نیو له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌م كردوه كه بۆ خۆپیشاندانیان ده‌كرد، دواتر پرسیاری ئه‌وه‌ملێكردن بۆ تائێستا خۆپیشاندانتان نه‌كردوه، كاتێكیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خوێندكارانی خۆپیشانده‌ری زانكۆ‌و په‌یمانگاكان كۆبوومه‌وه شه‌رمم ده‌كرد كه له‌حكومه‌تێكین ئه‌و خوێندكارانه به‌و شێوه‌ی پشتگوێ ده‌خات.
ئه‌وه‌شی وت: گه‌نجانی ئێمه زۆر زیره‌كن و ده‌بێت ئومێدیان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی هه‌مانه نه نه‌وته نه غازه، به‌ڵكو گه‌نجان سه‌رمایه‌ی ئێمه‌ن، بۆیه ده‌بێت گه‌نجان به‌وه‌ڕازی نه‌بن كه هه‌یه، ئه‌وان ده‌توانن دۆخه‌كه بگۆڕن، ئێمه گله‌یی و ره‌خنه‌مان له‌حكومه‌ت هه‌یه.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌به‌شێكی تری گفتوگۆكه‌یدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆن وتی: هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و حزبه‌كان، ره‌نگه حزبێك یان دوو حزب به‌جۆری حكومڕان رازای نه‌بن، وه‌ك یه‌كێتی ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی خۆمان هه‌یه، پاشكۆی هیچ لایه‌ن و حزبێك نابین، هاوڕێكانمان به‌جێناهێڵین و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆبوونه‌وه‌مان كردوه به‌پارتی دیموركراتی كوردستانیشه‌وه، زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كان بۆچونیان وه‌ك ئێمه‌یه‌ك، پێویسته چه‌ترێكی وا دروستبكه‌ین و كارێكی وای بۆ بكه‌ین كه له‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكاری راسته‌قینه له‌حكومڕانی كوردستان بكه‌ین.
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش وتی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانه له‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان پێكه‌وه‌نین، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه باسمان له‌كۆمسیۆن و بازنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردن و دابه‌شكردنی كورسیه‌كان و كه‌مایه‌تی و كۆتاكان كرد، راسته یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه بوو، به‌ڵام دوا كۆبوونه‌وه‌ش نابێت و 9-6 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ده‌كرێت، ئامانجمان ئه‌وه‌یه بۆچونه‌كان نزیك ببنه‌وه‌و تا گۆڕانكاری جدی له‌كۆمسیۆن و یاسای هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و له‌هه‌ڵبژاردن باڵانسی هێز راستبكه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان ئیمزای له‌سه‌ر هیچ رێككه‌وتنێك كردوه یان نا، وتی: حزبێكی كوردی رێككه‌وتنێكی كردوه، زۆرجار پرسیار له‌ئێمه ده‌كرێت، ئاگادارن یان نا، ده‌تان توانی به‌شێك بن، ئاگامان لێی بوو، بواری ئه‌وه‌ش هه‌بوو به‌شداربین تێیدا، به‌ڵام نه‌مانكردوه‌و به‌وجۆره‌ش نایكه‌ین، بابه‌ته‌كه مه‌له‌سه‌ی سه‌رۆك كۆمار نیه، مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه پره‌نسیپێك هه‌یه، وه‌ك یه‌كێتی پێمانوایه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجییه ببینه به‌شێك له‌كێشه‌ی ناوخۆی برا شیعه‌و سوننه‌كان، ده‌بێت قسه‌ی خێری تێدا بكه‌ین و كار بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه بكه‌ین، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش هیچی تێدا نه‌بوو بۆ كوردستان باشبێت.
وتی: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی لایه‌نێكی كوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی شیعه‌و سوننه‌كان كردویه‌تی هیچی بۆ كورد‌و كوردستان تێدا نیه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی پێشمه‌رگه‌و مووچه نه‌كراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان نه‌كراوه له‌و رێككه‌وتنه.
وتیشی: پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی بچین بۆ به‌غدا، تیمه‌كه‌ی كاك قوباد ره‌شنوسێكیان ئاماده‌كردبوو كه 22 خاڵ بوو، بۆ خه‌ڵكی كوردستان شتی زۆری تێدا بوو، به‌ڵام لایه‌نێكی تر چوه‌ته به‌غداو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كرد كه بۆ كورد هیچی تێدا نه‌بوو، ده‌بێت ئێمه لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كۆبكه‌ینه‌وه نه‌ك جیای بكه‌ینه‌وه، سیاسه‌تی یه‌كێتی دروسته‌و له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش سه‌ركه‌وتوو ده‌بین.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا له‌دیداری یه‌كێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر مام جه‌لال لێره‌بوایه كێشه‌كانی چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرد، وتی: ئه‌گه‌ر مام جه‌لال لێر بوایه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌مڕۆو ئه‌م دۆخه، ئه‌و هه‌میشه هاوڕێكانی كۆده‌كرده‌وه‌و به‌سیاسیه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.
له‌باره‌ی پارچه‌كانی تری كوردستانیشه‌وه، وتی: یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان داش عیراقی تێدا نیه،ئاماده‌یی یارمه‌تی و هاوكاری براكانمانین له‌هه‌ر چوارپارچه‌كه‌ی كوردستان، ده‌بێت سیاسه‌ته‌كه بگۆڕێت و له‌عه‌قلیه‌تی زۆرنی زه‌روو سه‌وز بێینه ده‌ره‌وه‌و ببینه خاوه‌نی 45 ملیۆن كورد‌و ده‌بێت له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان سیاسیه‌ت بكه‌ین، بۆیه به‌برایانمان له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان ده‌ڵێین جێتان ناهێیڵن و هه‌ركاتێك پێویستان به‌هاوكاری بوو هاوكارتان ده‌بین.
له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و غازیش رایگه‌یاند: رازی نیم له‌و سیاسه‌ت و سیستمه‌ی بۆ نه‌وت له‌كوردستان به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی تێگه‌یشتوم له‌سیاسیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ نه‌وت ئه‌وه‌یه كه نزیكه‌ی 60%ی داهاتی نه‌وت بۆ كۆمپانیاكانی بواری ده‌رهێنان و ناردنی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی له‌پێناو خاكی كوردستان رژاوه بۆ ئه‌وه بوو نه‌وت ده‌ربهێنرێت و كۆمپانیاكانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت، یان بۆ ئه‌وه‌یه خزمه‌تی خه‌ڵكی خۆمانی پێبكه‌ین، زۆر جار باس له‌وه‌ده‌كرێت كه دۆخی عیراق خراپه‌و شكاوه، به‌ڵام به‌و شێوانه دۆخه‌كه له‌به‌غدا پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی، له‌عیراق زیاتر له 30%ی داهاتی نه‌وت له‌وێ ده‌چێت بۆ كۆمپانیاكان و زیاتر له 70%ی بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌شی وت: ئه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وته‌وه ده‌ڵێت ئه‌وه كاری ئێمه نیه، به‌ڵام وه‌رن با راستی بكه‌ینه‌وه، بۆیه كوردستان هه‌ر غازی ماوه، ده‌بێت سیاسه‌ته‌كه‌مان بۆ غاز دروست بێت، سودی بۆ خه‌ڵكی كوردستان بێت، دژی به‌كارهێنانی غاز نین كه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، ده‌مانه‌وێت غازی كوردستان به‌سیاسیه‌تێكی شه‌فاف به‌كاربهێنرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بێت.
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆسته‌كان، هه‌روه‌ها یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوی كوردستان كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت، وتی: یه‌كێتی كاندیدی بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت دوای ئه‌وه‌ی كاندیدی یه‌كێتی بوو به‌سه‌رۆك كۆمار، ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه ببین به‌حزبی ژماره یه‌ك، بۆ ده‌مانه‌وێت له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره گۆڕانكاری له‌حكومڕانی كوردستان بكه‌ین، بۆ ئه‌و پۆستانه‌ش كاندیدی باشمان ده‌بێت.
ده‌شڵێت: راسته له‌عیراق كێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام نابێت له‌كوردستان سیاسه‌ت بوه‌ستێت و له‌نێوان لایه‌نه‌كان گفتوگۆ هه‌بێت، یه‌كێتی ئه‌مڕۆ ئه‌زبه‌نی ئه‌زبه‌نی بۆ كه‌س ناكات، سیاسه‌تی خۆمانمان هه‌یه‌و گۆڕانكاری تێدا ناكه‌ین و ئه‌و به‌رنامه‌ی هه‌مانه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
له‌كۆتایی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیشدا رایگه‌یاند: راسته وه‌ك حزب كێشه‌مان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك له‌ڕووی یه‌كڕیزییه‌وه له‌ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وا یه‌كڕیزو یه‌كده‌نگ نه‌بووین، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌كۆنگره‌و پێش كۆنگره‌و دوای كۆنگره نیگه‌ران بوون ئاشتیان بكه‌ینه‌وه، له‌ڕووی پێشمه‌رگه‌شه‌وه وه‌ك ئێستا به‌هێز نه‌بووین، بۆیه په‌یام و سیاسه‌تی یه‌كێتی روونه‌و یه‌كده‌نگ و یه‌ك ره‌نگ بۆ پێشه‌وه ده‌ڕۆین و ناگه‌ڕێینه‌وه پێش 8ی ته‌موز، گۆڕانكاری جدی له‌حكومڕانی كوردستان ده‌كه‌ین.
له‌باره‌ی په‌یامیشی بۆ یادی یه‌كێتی و ئه‌وانه‌شی دیداری یه‌كێتیان رێكخسته‌وه، رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له‌جه‌ماوره‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌م، سوپاسی ئه‌وانه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م دیداره‌یان رێكخست، وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ڵه‌مان كردوه، به‌ڵام دووباره‌یان ناكه‌ینه‌وه.
خاتوو شاناز: پێویسته یه‌كێتی بكه‌ینه حزبی سه‌رده‌م
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: پیرۆزباییه‌كی زۆر تایبه‌تم بۆ داده‌ی هه‌مووان كه‌له‌چاوی كامێراكه‌یه‌وه مێژووی ئه‌م حزبه گه‌وره‌یه‌ی قه‌ڵای كوردایه‌تی بۆ تۆماركردین".
له‌میانی دیداری یه‌كێتیدا له‌سلێمانی كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ به‌ڕێوه‌چوو، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری كرد له‌گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانی كارگێڕ و مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی.
خاتوو شاناز وتی: ته‌نیا سێ رۆژی ماوه بۆ یاده مه‌زنه‌كه، پیرۆزبایی یادی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ران و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و زیندانیانی سیاسی و هێزه ئه‌منیه‌كان و رێكخستنه‌كان و تاك به‌تاكی هه‌مو ئێوه‌ی به‌رێز بكه‌م ئه‌وانه‌ی لێره‌ن و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌شن.
وتیشی: پیرۆزباییه‌كی زۆر تایبه‌تیشم هه‌یه بۆ داده‌ی هه‌مووان كه‌له‌چاوی كامێراكه‌یه‌وه مێژووی ئه‌م حزبه گه‌وره‌یه‌ی قه‌ڵای كوردایه‌تی بۆ تۆماركردین، پیرۆزتان بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا سه‌رده‌مێكی نوێیه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می شاخ و شۆڕش جیاوازه سه‌رده‌می بونیاتنانه‌وه‌ی سه‌رده‌می كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه ئێستاش قۆناغێكی نوێیه كه‌ده‌بێ خۆمانی له‌گه‌ڵ بگونجێنین.
خاتوو شاناز له‌باره‌ی كار‌و ئاماده‌كارییه‌كانی سلێمانییه‌وه بۆ دیداره‌كه، رایگه‌یاند: ئه‌و جیاوازیه‌ی له سلێمانی كردمان ١٨ وۆركشۆپمان دانا و ٧٣ گروپمان جیاكرده‌وه ، هاوكات راپرسیه‌ك كرا كه ١١١٥ كه‌س به‌شداری تیا كرد ئه‌و راپرسیه‌مان له‌سلێمانی كرد له‌نێوان هاووڵاتیان دا خۆزگه ده‌تانبینی خه‌ڵك چ ئومێدێكی له‌دڵایه بۆ یه‌كێتی.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: یه‌كێتی شانازی به جیاوازییه‌كانییه‌وه ده‌كات
له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی دیداری یه‌كێتیدا هه‌ریه‌ك له شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی یه‌كێتی ئاماده‌یبوون، ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: دیداری یه‌كێتی ده‌ستپێشه‌خه‌رییه‌كی نایابه چونكه یه‌كێتی له مێژوودا رۆڵێكی زۆر كاریگه‌ر و گه‌وره‌ی هه‌بووه و داواكارین له گه‌نجه‌كان له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی یه‌كێتی بپرسن سه‌باره‌ت به مێژووی یه‌كێتی، كه چیان دیووه و چیان كردووه، داواش له تێكۆشه‌ره دێرینه‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ین له گه‌نجان بپرسن چیده‌بینن و چیان ده‌وێت تاوه‌كو وه‌ك رابردوودا داهاتوویه‌كی مێژوویی تۆمار بكه‌ین.
هاوكات شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: كه‌س نكوڵی له پێشه‌نگی یه‌كێتی و شاری سلێمانی ناكات چونكه، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دیداری یه‌كێتی ته‌نها له سلێمانی 18 وۆرك شۆپمان ئه‌نجامدا و تێیدا 73 گروپ كاریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی راسپارده‌كانی راسته‌وخۆ تر بن، راپرسییه‌كی گشتیمان ئه‌نجامدا كه هه‌زار و 100 هاووڵاتی له چه‌ندین شوێنی جیاواز به‌شداریان تێدا كرد كه راپرسییه‌كی زۆر راسته چونكه، بێ دانانی مه‌رج كاریان له‌سه‌ر كراوه، هه ر له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ڵك چ ئومێدێكی به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه و به‌ره‌وپێشچوونی یه‌كێتی به به‌ره‌وپپَشچوونی خۆیان ده‌زانن.
وتیشی: پێویسته گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوشێوه‌ی سه‌رده‌م بێت و به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیشه‌وه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كه‌م بۆ تۆماركردنی به‌شێك له مێژووی گه‌وره‌ی یه‌كێتییه‌كه‌مان.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆمان به حزبێكی جێبه‌جێكار و كرداری ده‌زانین، هاوكات نزیكین له ئێش و ئازاره‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه پێویسته ساڵانه ئه‌م دیداره ئه‌نجامبدرێت، چونكه یه‌كێتی حزبی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینیه، هه‌ربۆیه مه‌به‌ستمان له نوێبوونه‌وه گۆڕینی هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كان نییه به‌ڵكو مه‌به‌ستمان له نوێبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتییه.
وتیشی: سیاسه‌تی یه‌كێتی روون و ئاشكرایه و ئاماده‌بوونی ئه‌و جه‌ماوه‌ره له دیداری یه‌كێتیدا زیندووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نیشانده‌دات.
هاوكات ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وامین چونكه، خه‌رمانێكی له خه‌بات بۆ جێهێشتووین، بۆیه باشترین وه‌فا بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال درێژه پێدانی رێبازه‌كه‌یه‌تی.
وتیشی: پێویسته گه‌نجانمان بهێنرێنه پێشه‌وه و رێزیان لێبگیرێت.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركرایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند: دیداری یه‌كێتی به هه‌نگاوێكی نوێ بۆ یه‌كێتی داده‌نرێت چونكه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێڕوانینێكی جیاواز له حزبه‌كانی دیكه‌ی هه‌یه و ده‌بێت یه‌كێتی به‌و جیازییه‌وه بمێنێته‌وه.
وتیشی: هه‌رچه‌نده یه‌كێتی به جیاوازی له هه‌ڵوێسته‌كانیدا ناسراوه به‌ڵام، كاتێك پێویستیكرد له‌گه‌ڵ حزبه‌كانیتر تێڕوانینی هاوبه‌شمان ده‌بێت، هه‌ربۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان شانازی به جیاوازییه‌كانییه‌وه ده‌كات به‌ڵام، له كوێ به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و گشتی هه‌بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا كۆك ده‌بین.
PUKmedia تایبه‌ت
قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتی دوای دیدار جیاواز ده‌بێت
خاتوو شاناز: پێویسته یه‌كێتی بكه‌ینه حزبی سه‌رده‌م
وێنه.. به‌شداری سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌دیداری یه‌كێتی
خالید شوانی: دیداری یه‌كێتی پێداچوونه‌وه‌ی گشتییه
رێبوار ته‌ها: كاتی دیداری یه‌كێتی زۆر گونجاوه
عه‌لی عوسمان: دیداری یه‌كێتی نه‌خشه‌رێگای حزب بونیاد ده‌نێته‌وه
مهاباد كامل: دیداری یه‌كێتی گرنگی دانی زیاتره به‌ژنان و گه‌نجان
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18