riklam

دیدارەكانی یوبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ بەردەوامە

ئەدەب و هونەر 09:10 PM - 2022-05-27

لە درێژەی كارو چالاكییەكانی رۆژی سێهەمی یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژدا ، ئەمڕۆ ٢٠٢٢/٥/٢٧ لە هۆتێل رەمادا ، چەند پانێلێك بەڕێوەچوو .
پانێڵی یەکەم – بەرەو بونیادنانی سیاسەتی کولتووری بۆ بەڕێزان ”  م. عەبدولحسێن شەعبان- فەلسەفەی توندوتیژی و ناتوندوتیژی لەنێوان پیرۆزیی و گڵاوی / مالک موتەڵیبی- شوناسی رۆشنبیری و پەناگرتن لە گومان / د. ریم بسیونی- رۆمان و مێژوو و شوناسی رۆشنبیری” .
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. ابتیسام ئیسماعیل قادر.

پانێڵی دووەم – کولتوور لە نێوان ئایدیا و پراکتیزەکردندا ،  بۆ بەڕێزان ” شوان عەتوف - ئامرازەکانی پراکتیزەکردنی سیاسەتی کولتووری / موحسین ئەدیب - زمانی ستاندارد لەنێوان زار و پەنجەدا، خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ زمانی ستانداردی کوردی / لهۆن قادر - کولتووری بەرهەمهێنانی ستەمکاری” .
بەڕێوەبەری پانێڵ: د. ماجید خەلیل

لە چالاكییەكانی دوا نیوەڕۆشدا رێورەسمی ئیمزاکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبی (دیموکراسی و چەپ، گلان و راسان) لە نوسینی مەلا بەختیار ، بەڕێوەچوو. 

لە پانێلێكی تردا ” کولتوور و پلانی نەتەوەیی” گفتوگۆی لەبارەوە كرا لەلایەن بەڕێزان ” م. عەباس موخبر- سیاسەتی کولتووریی و رەخنە وەک گفتوگۆ / م.هانیە رەجەبی/ شوناس و ستراتیژی کولتووریی ” .بەڕێوەبەری پانێڵ د. بەختیار سەجادی.

لەبەشێكی تری چالاكییەكاندا ،پانێلێكی شێوەكاریی بەڕێوەچوو لەژێرناونیشانی ، دیداری (جەمال بەختیار) بۆ شێوەکاریی:
بۆ بەڕێزان  ” د. کازم نویر - راگری کۆلیژی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی دیوانیە، (ئالنگارییەکانی بەردەم هونەری شێوەکاری هاوچەرخ لەعێراق  /  خەیری ئادەم - لەبارەی ئەزموون و دنیابینی هونەریی خۆیەوە / هونەرمەند نیازعوسمان - خوێندکاری دوا قۆناغی دکتۆرا لە هونەر ، پێگەی ئەزموونی ئیستاتیکی و هونەر لەلای تاک لە کۆمەڵی کوردەواریدا و هۆکار و لێکەوتەکانی. 
بەڕێوەبەری پانێڵ/ محەمەد فەتاح

لە كۆتا چالاكی سێهەم رۆژیشدا ،كاتژمێر 8:00 ی ئەمشەو لە هۆڵی رۆشنبیریی سلێمانی
شانۆگەری (ماڵی خۆشەویستی)لە نووسینی: داستان بەرزان، پێشڕەو حسێن ، دەرهێنانی: هونەرمەند پێشڕەو حسێن ، بەڕێوەبەری بەرهەم: سۆران نەقشبەندی، نمایشكرا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket