riklam

نرخی به‌نزین زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌

کوردستان 05:57 PM - 2022-05-27

نرخی به‌نزین زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌و وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانیش هۆكاره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.

 به‌همه‌ن شێخ قادر وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی گرانبونی نرخی به‌نزین له‌ ئێران و توركیا و كه‌می به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆوه‌، نرخی به‌نزین جارێكی تر به‌رزبۆته‌وه‌.

وتیشی: ئه‌و بڕه‌ به‌نزینه‌ی پێشتر له‌به‌غداوه‌ ده‌هات، له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌ راگیراوه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش پاڵپشتی له‌ نرخی به‌نزین ناكات ، بۆیه‌ خستنه‌ڕوی به‌نزین له‌ سلێمانی كه‌مبۆته‌وه‌و نرخه‌كه‌ی گران بووه‌.

ئاشكراشیكرد: هۆكارێكی تری گرانبوونی نرخی به‌نزین، گرانبوونی نرخه‌كه‌یه‌تی له‌ توركیا و ئێران، كه‌ پێشتر بازرگانانی هه‌رێم له‌و دوو وڵاته‌وه‌ به‌نزینیان هاورده‌ ده‌كرد، بۆیه‌ تا بڕی به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد نه‌كرێت، نرخی به‌نزینیش جێگیر نابێت و به‌رده‌وام له‌به‌رزی و نزمیدا ده‌مێنێته‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی نرخی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی له‌ به‌نزیخانه‌كانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ نرخی لیترێك به‌نزین 50 دیناری تری چووه‌ته‌سه‌رو به‌نزینی نۆڕماڵ به‌ هه‌زار دینار و موحه‌سه‌ن به‌ هه‌زارو 125 دینار و سۆپه‌ریش به‌ هه‌زارو 200 دینار ده‌فرۆشرێت.

PUKmedia كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket