riklam

بەردەكانی ڕووباری خازر بە شوێنەوار دەرچوون

کوردستان 05:03 PM - 2022-05-26

دوای بەدوداچونێكی پەیامنێری PUKmedia لەقەزای بەردەڕەش سەبارەت بە دەركەوتنی هەندێك بەردی شوێنەوار لە ڕووباری خازر لەسنووری قەزاكە، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێمی كوردستان دەستبەجێ تیمێك ڕەوانەی شوێنە دەكات و دەردەكەوێت كە بەردەكان مێژووی كۆنیان هەیە و شوێنەوارن. 

لەوبارەیەوە كەیفی عەلی بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێم تایبەت بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن كۆسرت كەتۆ پەیامنێری پیوكەی میدیا ئاگاداركرامەوە سەربارەت بە دۆزینەوەی چەند بەردێك لە گوندی گریگا لە لێواری ڕووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش، دەستبەجێ پەیوەندییمان بە بەڕێوەبەری شوێنەواری دهۆك و ئاكرێ كرد بۆ بەدواداچوون. 

 وتیشی: دوای ئەوەی لیژنەی تایبەتمەند چوونە شوێنەكە دەركەوت كە ئەو بەردانە شوێنەواری مێژوویی هەیە. چونكە ئەو شوێنە كاتی خۆی شوێنی چەندین كارێز و بەنداو بووە بۆ ئاودێری كردن و لە هەمووشی گرنگتر شوێنی پایتەختی ئاشوورییەكان لە نەینەوا بووە.

بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێم وتیشی: لە ئێستادا ئەو بەردانە پارێزراون و لە شوێنێكی ئەمیندان و بەهۆی گەورەی قەبارەیان نەگواستراوەتەوە بۆ مۆزەخانە، بەڵام لە ئایندەیەكی نزیكدا دەگوازرێنەوە. 
 وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ئاكرێمان ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لیژنەیەك پێكبهێنن بۆ ئەوەی لە شوێنی بەردەكان لێكۆڵینەوەی زیاتر بكەن چونكە لە ساڵانی ڕابردووشدا بەهۆی كەمی ئاو ڕووبارەكە كەللە شێرێك دۆزرابۆوە و سنوورەكەش ناوچەیەكی گرنگی شوێنەوارییە چ بە هۆكاری سروشتی بێت یان كاری زانستی بێت.

PUKmedia كۆسرەت كەتۆ  
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket