riklam

جەژنانە دەدرێتە خانەنشینان

عیراق 04:58 PM - 2022-05-26

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی فیدڕاڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاریدا بڕی جەژنانەی 100 هەزار دینار بداتە خانەنشینان.

 

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە راشیگەیاندووە كە عەبیر چەلەبی بریكاری وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی  سەرۆكایەتی كۆبوونەویەكی كرد لەگەڵ ئەنجومەنی كارگێڕیی سندوقی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكاران كەئەوەش دووەمین دانیشتنی ئەنجومەنەكەیە لەمساڵداو بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنەكە بەنوێنەرایەتی خلود حیران بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خانەنشین و دەستەبەری كۆمەڵایەتی وەك ئەندام و جێگری بەڕێوەبەری گشتی وەك بڕیاردەرو  سەرجەم ئەندامەكانی تری ئەنجومەنەكە.

 

بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، كۆبوونەوەكە چەند بڕیارێكی لێكەوتەوە كە خزمەت بەچینی كرێكاران دەكات لەنێویاندا بڕیار درا بڕی جەژنانەی 100 هەزار دینار بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بدرێت بەسەرجەم ئەو خانەنشینانەی كە دەستەبەری كۆمەڵایەتییان بۆ كراوە، هەروەها وەك لەبەرچاوگرتنێك بۆ لایەنە ئابوورییەكەو بەرزبوونەوەی نرخ لە كاڵاو پێداویستییەكان، سەرجەم فڕنەكانی سەموق و نانەواخانەكان لە 100% لێخۆشبوونیان بۆ كرا لەو پێبژاردنانەی كەوتۆتە سەریان، جگەلە لەلێخۆشبوون لەسەرجەم كارگەكانی خشت بەڕێژەی لە 100% لە پێبژاردنەكان.

 

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket